خاوەن پەلەوەرخانەکانی گەرمیان بەهۆی ڕێگری لە هەناردەکردنی مریشک گردبوونەوە

8 کاتژمێر پێش ئێستا

خاوەن پەلەوەرخانەکانی ئیدارەی گەرمیان لەبەردەم بینای دادگەی کەلار گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجام دا، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر ڕێگریکردن لە هەناردەکردنی مریشکەکانیان بۆ پارێزگاکانی دیالە و سەلاحەدین، و داوای دەستبەجێ کارئاسانی دەکەن.
ئارام عەبدوڵڵا، یەکێک لە خاوەن پەلەوەرخانەکان ڕایگەیاند کە بەهۆی ڕێگرییەکانەوە زیانی دارایی گەورەیان بەرکەوتووە. ئاماژەی بەوەش کرد کە هەرچەندە نرخی یەک کیلۆ مریشک لە ناو پەلەوەرخانەکاندا بە ٢٤٠٠ دینارە، بەڵام بەهۆی نەبوونی چاودێریی پێویست بۆ بازاڕ، نرخی مریشک بۆ کڕیاران بە بەرزی ماوەتەوە و نەهەرزان بووە.
لە کۆتاییدا خاوەن پەلەوەرخانەکان داوایان لە حکومەت، لایەنە پەیوەندیدارەکان و دادگە کرد کە ڕێگەیان پێ بدرێت بەرهەمەکانیان بنێرنە پارێزگاکانی دیکەی عێراق، تاوەکو بتوانن هاوسەنگی لە نێوان تێچوو و فرۆشتنی بەرهەمەکانیاندا ڕابگرن و لە زیانی زیاتر بپارێزرێن.


ژمارەی خوێندراو : 92 جار

هەواڵی زیاتر

ئێستا

بەپەرۆشیی واشنتۆن و ڕەتکردنەوەی تاران، ئایا ڕێککەوتنی گەرووی هورمز نێزیک بووەتەوە؟

زۆرتر

8/5/2026 10:11:00 AM

خاوەن پەلەوەرخانەکانی گەرمیان بەهۆی ڕێگری لە هەناردەکردنی مریشک گردبوونەوە

زۆرتر

8/5/2026 9:58:00 AM

زۆرترین خوێنراو