ڕۆژنامەیەكی بەریتانی: توركیا بە تەواوی دەستی بەسەر كەرتی نەوت و غای هەرێمی كوردستاندا گرتووە

27/07/2022

ڕوون میدیا
ڕۆژنامەی "زە ناشناڵی بەریتانی" ڕاپۆرتێكی سەبارەت بە دەستوردانەكانی توركیا لەكاروباری ناوخۆی عێراق و دەستبەسەرداگرتنی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان بڵاوكردوەتەوە و ڕایگەیاندووە " توركیا بە تەواوی دەستی بەسەر كەرتی نەوت و غای هەرێمی كوردستاندا گرتووە" .
بەپێی ئەو سەرچاوەیە "ڕەجەب تەیب ئەرۆدگان سودی لەو پەیوەندییە كەسییە وەرگرتووە كە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانیدا هەیەتی و لە ساڵی 2013 ـەوە حكومەتی هەرێم بەبێ ڕەزامەندیی حكومەتی عێراق نەوت لە ڕێی توركیاوە هەناردەی دەرەوە بكات"
ڕۆژنامە بەریتانیەكە ئاشكراشیكردووە "لەكاتێكدا ئەوروپا بەرەو ئەوە دەچێت كە ئیتر غاز لە ڕوسیا نەكڕێت، هەندێك ڕاپۆرت ئاماژەبەوە دەكەن كە حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرەڕای بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق" ئامادەیی خۆی دەربڕیوە كە غازی سروشتی لە ڕێگا توركیاوە ڕەوانەی ئەوروپا بكات" .
ئەو ڕۆژنامەیە لێدوانی دۆگلاس ئولیفانت بەڕێوەبەری كاروباری عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا لەسەردەمی جۆرج بوش و باراك ئۆبامای بڵاوكردوەتەوە كە دەڵێت "توركیا بە تەواوی دەستی بەسەر كەرتی نەوت و غای هەرێمی كوردستاندا گرتووە" .
ئاماژەیبەوەشكردووە "توركیا نزیك بە بیست ساڵە 40 بنكەی سەربازیی و ناوەندێكی چاودێریی لە هەرێمی كوردستان داناوە و سەپای توركیاش تا دووری 70 كیلۆمەتر لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان هاتووە"
توركیا لە ڕووی سیاسیشەوە دەستوەردان لە عێراق دەكات و پارتێكی سیاسیی دامەزراندووە لە ڕوی سەربازیی و ئابورییشەوە دەستوەردانەكانی لەكاروباری ناوخۆی عێراق زیاتر بووە .

ژمارەی خوێندراو : 9 جار

هەواڵی زیاتر