دوو كەس بە تۆمەتی دزیكردن لە هەڵەبجە دەستگیركران

27/07/2022

- بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند " مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی شەهید سەرکار بەتۆمەتی دزینی كەلوپەلی ماڵان لە خانەباخەكان و مۆلیدەی کارەبایی دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد، کە دانیشتووی هەڵەبجەن.
- پولیسی هەڵەبجە دەشلێت هەموو كەلوپەلە دزراوەكانیان دۆزیوەتەوە .
- تۆمەتبارەكان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٦ لە یاسای سزادانی عێراقی لەبەشی پۆلیسی ناوشار دەستبەسەر كراون.

ژمارەی خوێندراو : 7 جار

هەواڵی زیاتر