لیڤاندۆڤیسكی : نامەوێت ڕووبەڕووی بایرن میونخ ببینەوە لەچامپیۆنزلیگ

10/08/2022

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسكی پۆڵەندی و هێرشبەری ئێستای یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی نایەوێت ڕووبەڕووی یانە پێشوەكەی ببێتەوە لەچامپیۆنز لیگدا.
ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ لیڤاندۆڤیسكی هۆكاری ئەوەی لەهێرشبەرەكە پرسی كە بۆچی نایەوێت ڕووبەرووی بایرن بێتەوە، لیڤا لە وەڵامدا ووتی:
ئەوە هەستێكی نامۆ و ناخۆشم بۆ دروستدەكات ، نازانم چۆن بتوانم كۆنتڕۆڵی هەستەكانم بكەم.
یادگاری زۆر جوان و پرشنگدرام هەیە لەوێ، نامەوێت وەكو ڕكابەر جارێكی دیكە بچمە بەردەم هاندەران لە ئەلیانز ئەرینا

ژمارەی خوێندراو : 203 جار

هەواڵی زیاتر