تورکیا گەورەترین یاریزانى شەڕى رووسیاو ئۆکرانیا

13/08/2022

گۆڤاری فۆرین پۆلیسی (Foreign Policy) پەیمانگى (new line) بابەتیکى شرۆڤەکارى ووردى لەبارەى شەرى روسیاو ئۆکرانیا بڵاو کردوەتەوە، تییدا پیى وایە کە :
ـ لەگەڵ نزیکبوونەوەی ململانێی ڕووسیا و ئۆکرانیا، تورکیا وەک یاریزانێکی سەرەکی لە شەڕەکەدا دەرکەوتووە
ـ ئەنقەرە لە چەند بەرەى جیاوازەوە بەشدارى لەشەرەکەدا هەیە وەک هاوکاری هێزە ئەمنییەکانى ئۆکرانیا و هاوکاری ڕووسیا بە ووزە ، ئەمەش لە پیناو ئەوەى وەک نێوەندگیری دیپلۆماسی لە نێوان کیێڤ و مۆسکۆدا رۆڵ ببینێت.
ـ لە ڕێگەى دیپلۆماسییەتى تورکیاوە بوو کە لە یەکی ئابدا ئاسانکاری بۆ ناردنی دانەوێڵە لە بەندەرەکانی ئۆکرانیا کرا.
ـ تورکیا بڕێکی زۆرى چەک بۆ ئۆکرانیا دابین دەکات، لەنێویاندا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی TB2 Bayraktar ، لەلایەکی دیکەوە بەشداری گەمارۆکانی رۆژئاوا بۆ سەر رووسیا ناکات و ئەردۆغان باسی لە فراوانکردنی هاوکارییەکانی وزەی تورکیا و رووسیا دەکات.

ژمارەی خوێندراو : 15 جار

هەواڵی زیاتر