دوای هەوڵی ژمارەیەك لە هاوڕێ و كەسوكارەكەی لە نەرویج و ئیتاڵیا، حكومەتی ئیتاڵیا ڕازی بوو بە داوای پارێزەری ماكوان كەریم ڕۆژنامەنووس و چالاكوانی كورد بە ناردنەوەی بۆ وڵاتی نەرویج .
ساڵی ڕابردوو پۆلیسی ئیتاڵیا داوای لە نەرویج كردبوو كە ژمارەیەك پەنابەری كوردی ڕادەست بكات كە تۆمەتی دروستكردنی ڕێكخراوی چەكدارییان دراوەتە پاڵ، لەناویشیاندا (نەجمەدین فەرەج ناسراو بە كرێكار و زانا هەمەوەندی زاوای كرێكار و ماكوان كەریم) .
لە ئێستادا نەرویج ڕازی بووە بە وەرگرتنەوەی (ماكوان كەریم) تا ماوەی زیندانەكەی كە تێكڕا نۆ ساڵە، لە زیندانی نەرویج بەسەری ببات .
بەپێی زانیارییەكان، پارێزەرەكەی بەنیازی بەرزركردنەوەی داوایەكە بۆ ئازادكردنی ناوبراو، چونكە لە نەرویج هیچ دۆسێ و تۆمەتێكی لەسەر نیە .
ژمارەی خوێندراو : 16 جار