_ ناوی تەواوی (سەلمان ئەحمەد روشدی)ــە .
_ بە رەگەز هیندییە و خەڵکی هەرێمی کشمیرە .
_ ساڵی ١٩٤٧ لەدایکبووە .
_ نوسەرە و ئەندامی کۆمەڵەی شاهانەی ئەدەبی بەریتانیە بووە .
_ ساڵی ١٩٨٨ کتێبێک دەنوسێت بەناوی (ئایەتە شەیتانییەکان) و تیایدا سوکایەتی و بێڕێزیی زۆر بە قورئانی پیرۆز دەکات .
_ نوسینی ئەو کتێبە نیگەرانی و توڕەیی زۆری مسوڵمانان لەسەرتاسەری جیهان بەدوای خۆیدا دەهێنێت و، بەوهۆیەشەوە ڕوبەڕوی هەڕەشە دەبێتەوە .
_ دوای بڵاوبونەوەی کتێبەکەی، روشدی لەلایەن پۆلیسی بەریتانیەوە دەخرێتە ژێر پارێزگارییەوە .
_ ساڵی ١٩٨٩ ئایەتوڵا خومەینی فەتوای کوشتنی سەلمان روشدی دەردەکات لەبەرامبەر ئەو سوکایەتییەی بە قورئانی پیرۆزی کردوە لە کتێبەکەیدا .
_ خومەینی بەڵێنی بەخشینی دوو ملیۆن دۆلار دەدات بە هەر کەسێک کە روشدی بکوژێت و دەشڵێت "هەرکەس لەپێناو کوشتنی سەلمان روشدی بکوژرێت شەهیدە"
_ لە ساڵی ٢٠٠٠ ــەوە دەچێتە ئەمریکا و لەو وڵاتە نیشتەجێ دەبیت .
_ ساڵی ٢٠١٥ دەبێتە ئەندامی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ ئەدەب و هونەر .
_ ئەمڕۆ هەینی و لە مەراسیمێکدا هێرشی دەکرێتە سەر و سێ چەقۆ بەر ملی دەکەویت و بەسەختی بریندار دەکرێت و دەست بەجێ دەگەیەندێتە نەخۆشخانە و، هێرشبررەکەش لەلایەن پۆلیسی ئەمریکییەوە دەستگیردەکرێت .
ژمارەی خوێندراو : 270 جار