ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپاسی قودسی ئێران، هەڕەشە لە بەرپرسانی باڵای ئەمریكا دەكات و دەڵێت "پێویستە پەند لە سەلمان ڕوشدی وەربگرن"
ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپاسی قودس لە تۆڵەی خوێنی قاسم سولەیمانی هەڕەشە لە بەرپرسانی باڵای ئەمریكا دەكات و ڕایدەگەیەنێت "لە ناو ماڵەكانی خۆشتان بێت تۆڵەی قاسم سولەیمانیتان لێ دەكەێنەوە" .
لە وتارێكدا فەرماندەی سوپای قودس هەڕەشە لە بەرپرسانی باڵای ئەمریكا دەكات كە ژیانیان لێ تاڵ دەكەن و لە ناو ماڵەكانیشیاتن بێت تۆڵەی قاسم سولەیمانیان لێ دەكەنەوە.
لە تویتێكدا قائانی دەنوسێت، سەرۆك كۆماری ئەمریكا و دەزگای هەواڵگری CIA و وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و سەرجەم بەرپرسە ئەمریكییەكان كە دەستان لە خوێنی قاسم سولەیمانی هەبووە، پێویستە فێری شێوازی ژیانی سەلمان ڕوشدی ببن وپەندی لێوەربگرن، چونكە ئێران بە دڵنیاییەوە تۆڵەی خوێنی قاسم سولەیمانیتان لێ دەكەینەوە .
ژمارەی خوێندراو : 84 جار