مسوڵمانێك یان دەزگای هەواڵگری FBI ـی ئەمریكا ؟
شیكارییەكی رۆژنامەوانی
تایبەت بە روون میدیا
نزیک بە ٣٤ ساڵە سەلمان ڕوشدی بە نهێنی و ترسەوە دەژی، ئەوەش دوای نوسینی کتێبی ئایەتە شەیتانییەکان کە تیایدا سوكایەتی زۆر بە قورئانی پیرۆز و فتوا و خەڵاتی كوشتنی لە لایەن ئیمام خومەینی یەكەم رابەری شۆرشی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.
ئەگەر دوژمنێك لە كەمین بێت بۆ كوشتنی سەلمان ڕوشدی، ئەوا گومانی یەكەم لەسەر كەسێكە كە مسوڵمان بێت و و، گومانی دووەم ئەو كەسە ئێرانی بێت یان بە فەرمانی ئێران ئەو كارەی كردبێت .
ئەمەش بۆ كەش و هەوای ئێستای كۆمەڵگەی ئەمریكا هەواڵێكی تەواو سەرنجڕاكێش دەبێت بە تایبەت لەكاتێكدا دوو بابەتی ئەمنی راگەیاندنەكانی ئەمریكای سەرقاڵ كردووە .
ماوەی چەند رۆژێكە بابەتی تۆڵەكردنی قاسم سلێمانی لە وەزیرانی پێشووی دەرەو و بەرگری ئەمریكا و چەند بەرپرسێكی دیكەی باڵای ئەو وڵاتە لەگەڵ بابەتی هەڵكوتانە سەر ماڵی دۆناڵد ترەمپ لە لایەن FBI و بردنی چەندین بەڵگەنامەی تەواو نهێنی میدیاكانی ئەمریكای داپۆشیوە.
گەنجێك بەلاماری ڕوشدی دەدات رۆژنامەنوسێكی ئاسۆشێتت پرێس چاوی لێبووە بەلام هێشتا دڵنیا نیە ئاخۆ ڕوشدی چەقۆی لێدراوە یان بۆكس، هەواڵی زیندووبوونی ڕوشدیش بە فەرمی بڵاوكراوەتەوە.
ئێستا كێ پەلاماری روشدی داوە FBI یان موسڵمانێك یان ئێرانیەك ؟
بە سوتفە و بۆ كارێكی نهێنی كارمەندێكی دەزگای هەواڵگری FBI ئەمریكی لە شوێنی پەلاماردانی سەلمان ڕوشدی بووە دەستبەجێ پەلاماری ئەو گەنجەی داوە و دەستگیری كردووە.
دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەكانی ئەمریكا هیچ زانیارییەك لە سەر ناسنامەی ئەو گەنجەی پەلاماری ڕوشدی داوە بڵاو ناكەنەوە.
لە هەموو رووداوەكانی كوشتن و پەلاماردان لە وڵاتی ئەمریكا گەر مسوڵمانێك بكەری رووداوەكە بووبێت، دەستبەجێی جاڕیان بۆ داوە و بە كردەوەی تیرۆریستی ناویان بردووە و ناسنامەی بكەریان ئاشكرا كردوە.
بە پێی بەدواداچوونەكانی روون میدیا، لە ناو سەرچاوە هەواڵی و شیكارییەكانی ئەمریكا و جیهاندا، گومان دەكرێت پەلاماردانی سەلمان ڕوشدی سینیاریۆیەكی دەزگای هەواڵگری FBI بێت .
ئەوش بۆ دوو ئامانج :
یەكەم : كاڵ كردنەوەی هەواڵە ناوخۆییەكانی ئەمریكا كە بە هۆی هەڵكوتانە سەر ماڵەكەی ترەمپ، هەواڵگری FBI ـی رووبەڕووی رەخنەی توندی خەڵكی ئەمریكا كردوەتەوە.
دووەم :پێدەچێت پەلاماردانی ڕوشدی بخرێتە پاڵ ئێران و ئەو گەنجەش بە دەسیسەی سوپای پاسداران بزانرێت بۆ ئەوەی ئێران لە دانیشتنەكانی ڤیەننا باس لە دەرهێنانی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر نەكات.
هەفتەی رابردوو دەزگای هەواڵگری FBI گەنجێكی ئێرانی بە تۆمەتی كوشتنی جۆن بۆڵتن بە سزای هەتاهەتای زیندانی كرد و بە پلانی سوپای پاسداران ناوی برد.
بۆیە گومان دەكرێت دەزگا هەواڵگرییەكانی ئەمریكا بە فەرمی پەلاماردانی سەلمان روشدی بدەنە پاڵ سوپای پاسدارانی ئێران.
لە ناو گەڕی دوانزەیەمی گفتوگۆكانی ڤیەننا ئێران داوای ئەوە كردووە ئەمریكا سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆردا دەربهێنرێت.
ئێستا كێ پەلاماری سەلمان ڕوشدی داوە ؟
ژمارەی خوێندراو : 42 جار