لە شەش مانگی سەرەتای ئەمسالدا 1200 كۆچبەر ژێرئاوكەوتوون و بێسەروشوێن بوون

13/08/2022

- كۆمسیۆنی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران ڕایدەگەیەنێت بەثێی ئامارەكانی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ 1200 كۆچبەر خنكاو و بیسەوروشوین بوون
- هێزی دەریایی یۆنان بەردەوامە لە گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبوواندا لەدوای نقومبوونی بەلەمێكی كۆچبەران كە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە نزیك كەناراوەكانی دوورگەی ڕۆدس ژێرئاو كەوت .
- بەكر عەلی سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان ڕاگەیاند، دوای بڵاوبونەوەی ژێرئاوكەوتنی بە لەمێك كە 80 سەرنشینی تێدابووە، بەڵام بەپێی دوایین زانیارییەكان بەلەمەكە 93 سەرنشینی تێدابووە و 64 كەسیان بێسەروشوێنن، 29 كەسیان ڕزگاركراون.
وتیشی، ئەو كەسانەی ڕزگاركراون نەخراونەتە كامپەوە، بۆیە تائێستا هیچ زانیارییەك بە ئێمە نەدراوە، بەڵام ئەو كەسانەی لە بەلەمەكە نوقمبوون كورد، فارس، تورك و ئەفغانی تێدایە و ئێمە سەرقاڵی وەرگرتنی زانیارین لەسەر قوربانییەكان

ژمارەی خوێندراو : 57 جار

هەواڵی زیاتر