پیپ گواردیۆلا: ئەگەر شێخ مەنصور نەبوایە ڕكابەری لیڤەرپوڵمان پێ نەدەكرا

13/08/2022

ڕۆژنامەی لیڤەرپوڵ ئیكۆ لێدوانێكی پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری مانچستەر سیتی بڵاوكردۆتەوە كە تیادا ئاماژە بەدرێژی كێبڕكێی چەند ساڵەیان دەكات لەگەڵ لیڤەرپوڵ.
گواردیۆلا لەوەڵامی پرسیاری ئەودا كە چۆن توانیویانە بۆ ماوەی چەند ساڵێكە لەگەڵ نەفەس درێژی لیڤەرپوڵ بەردەوام ببێتە پاڵەوانی پریمەرلیگ، گواردیۆلا لەوەڵامدا ووتی :
دروستكردنی كێبڕكێیەكی لەو جۆرە لەنێوان ئێمە و لیڤەرپوڵ شەرەفێكی گەورەی بۆ من، بەڕاستی ئەگەر لەساڵی 2008 شێخ مەنصور دەستی بەم پڕۆژەیە نەكردایە ئەوا هەرگیز ڕووینەدەدا.
سەركەوتن كارێكی بەكۆمەڵە بەتەنیا ڕاهێنەرێك و یاریزانێك ناكرێت، بەڵكو دەبێت كەسێك هەبێت لەسەروو هەمووانەوە كار و ژیانی ئەوانەی خوار خۆی باشتربكات.

ژمارەی خوێندراو : 290 جار

هەواڵی زیاتر