وێستگەی ئەتۆمی تورکیا لە هەنگاوی کۆتاییدایە
روون میدیا
رۆژنامەكانی توركیا لێدوانی دووساڵ لەمەوبەری سەرۆكی توركیا نوێ دەكەنەوە "توركیا مافی ههڵگرتنی چهكی ئهتۆمی ههیه"
ئهمه لهگهڵ ئهوهدایە كه میدیاکانی تورکیا باس لە دەستپێکردنی قۆناغی کۆتایی دروستکردنی یەکەم وێستگەی ئەتۆمی توركیا دەكەن
موستەفا ئۆزجان، توێژەری تورک لەم بارەیەوە بە رۆژنامەی (العربە الجدید)ی راگەیاندووە: تورکیا وەک وڵاتێکی گەورە و خاوەن پێگەیەکی ستراتیژی مافی خۆیەتی چەکی ئەتۆمی هەبێت و بەرگری لە خۆی بکات.
رۆژنامەكە ئاماژەش بەوە دەکات کە ئەردۆغان نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر لێدوانی سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی داوە و مشتومڕی لێکەوتەوە. وتیشی، پێویستە تورکیا چەکی ئەتۆمی هەبێت، لێكۆڵینەوەكانیشی بۆ بەدەست هینانی چەكی ئەتۆمی دەستپێكردووە، سهرۆک کۆماری تورکیا به شێوهیهک ئاماژهی بهوه کردبوو که ئامانجی تورکیا لەم كارەی چوونە سەرمیزی ووڵاتانی خاوەن چەكی ئەتۆمییە.
ژمارەی خوێندراو : 54 جار