تین هاگ: داوای پێنج یاریزانم كردووە تەنیا سیانیان گواستراونەتەوە

14/08/2022

پاش شكستە گەورەكەی دوێنێیان بەرامبەر بەبریتفۆرد بە چوار گۆڵی بێ وەڵام ئەمڕۆ تین هاگی ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد تووڕەیی خۆی نەشاردەوە و لێدوانی زۆر توندی بۆ ڕۆژنامە میرەری بەڕیتانی دا.
ڕاهێنەرە هۆڵەندییەكە دەڵێت : كارگێڕی یانەكە میركاتۆیەكی زۆر شكستخواردویان ئەنجامداوە و تا ئێستاش نەیانتوانیوە بۆندی دی یۆنگ یەكلای بكەنەوە، داوای پێنج یاریزانم كردووە تەنیا سیانیان گواستراونەتەوە و توانای دورخستنەوە و بەڕێكردنی كریستیانۆیان نیە.
من داوای (ساسا كالادیج)م لێكردوون كە وەرزی ڕابردوو هەموان دەزانن لەگەڵ شتووتگارت ئەو هێرشبەرە چەند ئاستی بەرزبووە، بەڵام تا ئێستا مانچستەر تەنانەت گفتوگۆیان لەگەڵ یاریزانەكەش نەكردووە.

ژمارەی خوێندراو : 240 جار

هەواڵی زیاتر