سەیدۆ مانێی سەنیگالی 150 دیاری نارد بۆ یانە پێشووەكەی وەك وەفایەك

15/08/2022

مانێ بۆماوەی شەش ساڵ لەڕیزەكانی لیڤەرپوڵ یاری كردووە و ئەم وەرزە ڕوویكردە یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی.
کریستیان فالک بەڕێوەبەری ڕۆژنامەی Sport Bild لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر دەلێت:
مانێ بۆ ئەو 150 کارمەندەی خزمەتی لیڤەرپول دەکەن، تەنانەت ئەو كەسانەشی كە پاسەوانی شەوانەشن قوتویەک چۆکولاتە و کارتێکی ماڵئاوای كە بەدەستی خۆی نامەكانی نووسییوە لەگەل وێنەیەکی تایبەتی خۆی پێشکەشی کردوون ..

ژمارەی خوێندراو : 289 جار

هەواڵی زیاتر