شاخ پرێس:
خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی عەبدولڕەزاق شەریف لە بزووتنەوەی گۆڕان.
بەپێی ههواڵی میدیای فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان، دوورخستنەوەی عەبدولڕەزاق شەریف لەو بزووتنەوەیە وەک لە بڕیارەکەی خانەی راپەڕاندندا هاتووە پابەند نەبوونی بووە بە، "پرەنسیپەكانی رێكخراوەیی و بەرنامەی بزووتنەوەی گۆڕان"، بۆیە خانەی راپەڕاندن بڕیاریداوە بە "بەدەركردنی لە ریزەكانی گۆڕاندا".
لەبەرامبەر ئەو بڕیارەی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان، عەبدولڕەزاق شەریف، رێكخەری ژووری رۆژنامەوانی گۆڕان، رایگهیاندووه، بێ ئاگایە لەو بڕیارە و تا ئێستا هیچ کەسێک لەناو خانەی راپەڕاندن یان بە نووسراو ئاگاداری نەکردووەتەوە لەو بڕیارە.
عەبدولڕەزاق شەریف، بۆ میدیاكانی نزیك له پارتی ئهوهشی وتووه: "هەرکاتێک خانەی راپەڕاندن بە فەرمی دەرکردنی خۆمیان پێڕاگەیاندم، هەڵوێستی خۆم ئاشکرا دەکەم".
ژمارەی خوێندراو : 269 جار