وەزارەتی خوێندنی باڵا زەمالەی خوێندنی ماستەر و دکتۆراى ڕاگەیاند

06/09/2022

بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە وەزارەتی خوێندنی باڵا بڵاویکردووەتەوە، زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتى کۆریاى باشور بۆ فەرمانبەرانى وەزارەت ڕادەگەیەنێت، بوارەکانی خوێندنیش بریتیین لە (سیاسەتى گشتى، سیاساتى پەرپێدان و بەرێوەبردنى گشتى).
کاندیدی سەرکەوتوو لە دوای بەدەستهێنانی زەمالەکە، دەبێت سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/ بەرێوەبەرایەتیی نێردراوان بکات بۆ پرۆسێسکردنی مامەڵەی مۆڵەتی خوێندن.
مەرجەکانی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی ماستەر:
پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت واتا بەموچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
  دکتۆرا:
پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە، جگە لەوانەی بڕوانامەی ماستەرەکەیان لە چوارچێوەی بەرنامەی تواناسازی بەدەستهێناوە، بۆیە دەبێت پابەندی ئەم گرێبەستە بن کە کاتی خۆی واژویان کردوە.
ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێنەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بەمووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشوور پشتگیریی دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاریی زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

ژمارەی خوێندراو : 282 جار

هەواڵی زیاتر