ڕوون میدیا
لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، ئومێد خۆشناو لەگەڵ نەسروڵا خۆشنودی کونسوڵی ئێەان لە هەولێر، پێشوازی لەو زیارەتکارانەی ئێران دەکات کە بۆ بەشداری چلەی ئیمام حسێن هاتونەتە عێراق .
بەپێی راگەیەندراوێکی پارێزگای هەولێر، ئومێد خۆشناو هیوای گەشتێکی ئیمانی بۆ زیارەتکارانی ئێرانی خواستووە و لە رەوش و تەندروستی زیارەتکارانی پرسیوەتەوە.
پارێزگاری هەولێر ئاشکراشیکردووە "ڕاسپاردەی هێژا سەرۆك بارزانیە هەرچی ئاسانکاری و خزمەتگوزاریە پێشکەش بە زیارەتکاران بکرێت"
ڕاگەیەندراوەکەی پارێزگای هەولێر دەشڵێت "ڕێکخراوی خێرخوازی بارزانی لە وێستگەکاندا خزمەتی مرۆیی پێشکەشی زیارەتکارانی ئێرانی دەکات"
پارێزگاری هەولێر لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد هەرچی پێویستە بۆ ئەم وێستگەیەى پێشوازیکردن لە هەولێر، لە دابینکردنى خزمەتگوزاریى و تیمى تەندروستى دەبێ بەباشترین شێوە فەراهەم بکرێت .
ژمارەی خوێندراو : 77 جار