پەرلەمانتارێکی گۆڕان، وازی لە حزبەکەی هێنا
ڕوون میدیا
دابان محەمەد-ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان، وازهێنانی لە حزبەکەی ڕاگەیاند و دەڵێت "هیچ پەیوەندییەکم پێیانەوە نەماوە"
دابان محەمەد ڕاشیگەیاندووە "هیچ پەیوەندییەکم بە بزووتنەوەی گۆڕانەوە نەماوە و وەک هەڵوێستێکیش ئەم هەفتەیە نەچوومەتەوە پەرلەمان"
ئاماژەیبەوەشکردووە "ئێمە پێمان وایە خەڵک بۆ ٤ ساڵ دەنگی داوینەتێ و لەگەڵ ئەوەداین هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت و بە هیچ جۆرێک لەگەڵ درێژکردنەوەی پەرلەماندا نین"
ژمارەی خوێندراو : 171 جار