ئەگەر بۆردومانەكانی ئێران دووبارە ببنەوە، ئەوا ئەمریكا بێدەنگ نابێت

30/09/2022

ڕوون میدیا
لەدوای بۆردومانەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئێران بۆسەر بارەگای چەند حزبێكی ڕۆژهەڵات لە چەند هەرێمی كوردستان، ئەمریكا هەڕەشە لە ئێران دەكات، بەرپرسێكی سوپای پاسدارانیش هەڕەشە دەكات .
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە هۆشدارییەكدا بۆ ئێران ڕایگەیاندووە "ئەگەر بۆردومانەكانی ئێران دووبارە ببنەوە، ئەوا ئەمریكا بێدەنگ نابێت و، درۆنەكانی ئێران لەسەر ئاسمانی هەرێمی كوردستان دەخاتە خوارەوە" .
لە كاردانەوەی ئەو هەڕەشەیەی ئەمریكاشدا، محەمەد باقری سەرۆك ئەركانی گشتی سوپای پاسداران هۆشداریی دەداتە ئەمریكا و دەڵێت "زانیاریی تەواویان لەبارەی بنکەکانیان لە هەولێر، هەریر و دهۆک هەیە و ئەگەر هەوڵی خستنەخوارەوەی درۆنەکانیان بدەن، بەتووندی وەڵامیان دەدەنەوە" .

ژمارەی خوێندراو : 129 جار

هەواڵی زیاتر