"خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌رده‌وام دروستی ده‌كه‌نه‌وه"
قه‌واره‌ی زایۆنی بۆ 207 ـه‌مین جار له‌سه‌ر یه‌ك، گوندێكی فه‌له‌ستین ده‌ڕوخێنێت
ڕوون میدیا
سوپای داگیركه‌ری زایۆنی، بۆ 207ـه‌مین جار له‌سه‌ر یه‌ك گوندی (عه‌راقیب) له باشوری فه‌له‌ستین ده‌ڕوخێنێت و، دوای هه‌موو ڕوخاندنێكیش خه‌ڵكه‌كه‌ی دروستیده‌كه‌نه‌وه و ئاماده‌نین چۆڵی بكه‌ن .
عه‌زیز ته‌واری ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگریی میللی له گونده‌كه ڕایگه‌یاندووه "سوپای داگیركه‌ری زایۆنی گه‌مارۆی گونده‌كه‌یاندا و، سه‌رجه‌م خانووه‌كانیان ڕوخاند" .
ده‌شڵێت "ئه‌مه 207 ـه‌مین جاره كه عه‌راقیب ده‌ڕوخێنرێت و، هه‌موو جارێكیش خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه و دروستیده‌كه‌نه‌وه" .
گوندی عه‌راقیب، خانووه‌كانی له دار و پلاستیك و چینكۆ دروستكراوه و، نزیكه‌ی 25 خێزانی تێداده‌ژی .
بۆیه‌كه‌مجار، سوپای داگیركه‌ری جوله‌كه له ساڵی 2010 گونده‌كه‌ی ڕوخاند، له‌وكاته‌وه تا ئێستا 207 جار ڕوخاندویه‌تی و به‌رده‌وامیش خه‌ڵكی گونده‌كه دروستیده‌كه‌نه‌و .
گوندی عه‌راقیب بۆیه‌كه‌مجار له‌سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی ئیسلامیی عوسمانییدا دروستكراوه
ژمارەی خوێندراو : 126 جار