ئه‌وروپا.. تاوان و توندوتیژی به‌رامبه‌ر مسوڵمانان په‌ره‌ده‌سێنێت

12/07/2019

 

شاخ پرێس:

تاوانه‌كانی توندوتیژیی و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕق و جیاكاریی به‌رامبه‌ر مسوڵمانانی به‌ریتانیا تا دێت په‌ره‌ ده‌سێنێت و ڕۆژنامه‌ی (ئێندیپێندت)یش ده‌ڵێت "له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوه‌وه‌ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك ڕووی له‌ زیادبوون كردووه‌ و بۆ 593% به‌رزبووه‌ته‌وه‌" .

ڕێكخراوی (تیل ماما) تایبه‌ت به‌ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرایده‌كات "ده‌ستدرێژیی و هێرشكردن و ئه‌نجامدانی توندوتیژیی دژ به‌ مسوڵمانان له‌ به‌ریتانیا زۆر زیادیكردووه‌ و ئه‌وانه‌ی به‌و تاوانه‌ هه‌ڵده‌شتن پێیانوایه‌ مسوڵمانان ئامانجێكی ڕه‌وای ڕق و كینه‌ی ئه‌وانن"

ڕێكخراوه‌كه‌ ئاشكراشیكردووه‌ "به‌ ته‌نها له‌ شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا 608 حاڵه‌تی تاوان و ده‌ستدرێژیی و توندوتیژیی بۆ سه‌ر مسوڵمانان تۆماركراوه‌ و زۆربه‌ی تاوانه‌كانیش له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌ به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه‌ ئه‌نجامدراون و به‌شی زۆری ئه‌و تاوان و ده‌ستدرێژییانه‌ به‌رامبه‌ر ئافره‌تانی مسوڵمان ئه‌نجامدراون".

ئاماژه‌یبه‌وه‌شكردووه‌ "به‌شی زۆری تاوانه‌كان له‌ ڕێگه‌ی چه‌كه‌وه‌ ئه‌نجامدراون، به‌و تاوانه‌ ترسناكه‌ی نیوزله‌نداشه‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ 50 مسوڵمانی نوێژخوێنی ناو یه‌كێك له‌ مزگه‌وته‌كانی كرده‌ ئامانج و سه‌رجه‌میان كوژران".

ئه‌و تاقم و گروپانه‌ی ئێستا له‌ ئه‌وروپا هه‌ڵمه‌تی چاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕق و توڕه‌یی دژ به‌ مسوڵمانان په‌یڕه‌وده‌كه‌ن، دروشمه‌كانی (ئێوه‌ شیاوی كوشتنن – مسوڵمانان ده‌بێ بمرن) یان كردووته‌ بنه‌مای كاریان و ئه‌و دروشمه‌ خه‌ته‌رناكانه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپیدا بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن "ئێستا له‌ به‌ریتانیا ئه‌م دیارده‌ مه‌ترسیداره‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌" .

بین واڵاس وه‌زیری ئاسایشی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاندووه‌ "ڕووداوه‌كانی وه‌ك هێرشه‌كه‌ی نیوزله‌ندا بۆ سه‌ر مسوڵمانانی مزگه‌وته‌كه‌ و كوشتنیان، ئێستا له‌ به‌ریتانیا خه‌ریكه‌ سه‌رهه‌ڵده‌دات، به‌ڵام لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕێوشوێنی پێویستیان گرتووه‌ته‌به‌ر له‌ پێتاو پاراستنی مزگه‌وت و هاوڵاتیان مسوڵمانی به‌ریتانیا" .

به‌پێی ڕوماڵێكی تایبه‌تی ڕۆژنامه‌ی (ئێندیپێندت)ی به‌ریتانی، دیارده‌ی (ئیسلامیفۆبیا) و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕق و دوژمنایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ مسوڵمان له‌ به‌ریتانیا به‌رده‌وام له‌ زیادبووندایه‌.

ژمارەی خوێندراو : 297 جار

هەواڵی زیاتر