دۆزی کورد کرایە قوربانی عەلمانیەت (پەیمانی لۆزان)

04/08/2019


لە ڕۆژی ۲٤-۷-۱۹۲۳ چەند سەرکردەیەکی عەلمانی کورد بە،ناوەکانی (حسەن خەیری، برنجی زادە،) بە دوو کلکی ئەتاتورک کەوتن و دژی دروستکردنی دەوڵەتی کوردی وەستانەوە.
۱- چوار ساڵ پێش ئەو بەروارە نوێنەری خەلیفەی عوسمانی (داماد فەرید پاشا) لە ڕێککەوتنی سیڤەر بەپێی بەندی ٦۲-٦۳-٦٤ بەڵێنیدا ڕێگە بدەن بە دامەزراندنی دەوڵەتێک بۆ کورد لە خۆرهەڵات واتا باکوری کوردستان، دواتریش ئەگەر باشور ویستیان لەسەر بوو بخرێنە سەر دەوڵەتە کوردیەکەی باکور. ئەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتی بوو. 
۲- ئەو کاتە تورک زۆر لاوازبوو، لەلایەک خۆیان دوو بەشی ناکۆک بوون (خەلیفە لە ئەستەنبوڵ، ئەتاتورک لە ئەنقەرە)،جگە لەوەش لە ڕۆژئاوا لەگەڵ یۆنانیەکان لە شەڕدا بوون.بە داخەوە کوردەکان لە کاتی شەڕی یۆنان، کە باشترین دەرفەت بوو بۆ وەدەرنانی تورک، کە ئەگەر لە خۆرهەڵات یەک تۆز خۆی جوڵاندبا، دەوڵەتەکەی دەکەوتە سەر ئەرزی واقیع، بەڵام نەک هەر وایان نەکرد، بەڵکو لە کۆبوونەوەیەکدا سەد هەزار لیرەیان بۆ ئەتاتورک کۆکردەوە.
۳- لە ۱۹۲۲ ئەتاتورک لەگەڵ کوردەکان کۆدەبێتەوە، یەکێ لە ئاغاکان بە مرادبەگ دەڵێ: من پێم وایە تیغی سەر ملی خۆمان تیژ دەکەین، چیمان داوە لە مستەفا کەمال، بۆ حازر بگۆڕینەوە بەقەرز، بەڵێنەکەی خەلیفە حازرە، بۆ بە بەڵێنی مستەفاکەمال ڕازی بین. 
٤- پارێزەری ئەستەنبوڵ کوردێ بوو خیانەتی لە خەلیفە کردوو ئەستەنبوڵی ڕادەستی ئەتاتورک کرد، بەمەش خەلیفە هیچی بە دەستەوە نەما.
٦- عەلمانیە کوردەکان ئەتاتورکیان زۆر خۆشدەویست،تەنانەت ڕەفیق حیلمی دەڵێ: شێخ محمود فەروەیەکی پێدام تا بە دیاری بیبەم بۆ خەلیفەی عوسمانی، کەچی ڕێگەم گۆڕی لامدایە ئەنقەرە بە هەدیە دامە ئەتاتورک. بە کورتی شێخ و پیاوان ئاینی لەگەڵ خەلیفه بوون، کەسایەتیە عەلمانیەکانیش لەکەڵ ئەتاتورک بوون.
٦- دوای ئارام بوونی کوردستان بۆ ئەتاتورک و سەرکەوتنی لە شەڕی یۆنان و گرتنی ئەستەنبوڵ، ئەمجار سەکردە عەلمانیەکان لەگەڵ ئەتاتورک چوونە بەریتانیا و ڕازی بوون بە مانەوەیان لە دەوڵەتێکی تورکی بەو مەرجەی مافی کورد بدرێ و دەوڵەتەکە بۆ کورد و تورک بێ. تەنانەت حسن خەیری لە تورکیاوە بروسکەی دەکرد بۆ لەندەن کە ئێمە دەوڵەتمان ناوێ و تورکیامان دەوێ.
۷- پەیمانەکە بەسترا سیڤەر هەڵوەشایەوە و تەنانەت بۆ یەک جاریش ناوی کوردی تێدا نەهاتبوو، لە کاتێدا لەوەی سیفەر سێ بەندی تایبەت بوو بە کورد.
۸- ئینگلیز هەروا بە سانایی بەڵێنی سیڤەری نەگۆڕی، بەڵکو یەکێ لەمەرجەکانی بۆ ئەتاتورک ئەوەبوو کە هەر هەوڵێک داپەڵۆسێ کە مەبەست لێی زیندو کردنەوەی خەلافەت بێ.
۹- لێرەوە ئەوەندەی تر وەزعی کورد تێکچوو، شێوا، کورد قەدەغەکرا،جل و بەرگی زمانی یاساغ کرا، ڕاگوێزرا و ئێستاشی لەگەڵ بێ کوڕد کرایە قوربانی عەلمانیەتی تورکی، ئەوە گەرئیسلام کردبای زماندارە عەلمانیەکان زمانیان چل بست دەهێنا دەرێ و عمر و ئەبوبکریان لە قەبریدا دەیسوتاند.
ن: ئارام محمد كوێخا تۆفیق

ژمارەی خوێندراو : 438 جار

هەواڵی زیاتر