سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا ئه‌فریقییه‌كان به‌ مه‌یمون ناوبردووه‌

03/08/2019

ڕۆناڵد ڕیگان

 

شاخ پرێس:

تۆمارێكی ده‌نگیی سه‌رۆكێكی كۆچكردووی ئه‌مریكا ئاشكرا بووه‌ كه‌ ئه‌فریقییه‌كان به‌ "مه‌یمون" ناوده‌بات

له‌و تۆماره‌دا (ڕۆناڵد ڕیگان)سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مریكا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ (ڕیچارد نیكسۆن) حاكمی ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا  وه‌فدی دیبلۆماتكاری وڵاتانی ئه‌فریقیا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ "مه‌یمون" وه‌سف ده‌كات‌و ده‌ڵێ: ئه‌و مه‌یموونانه‌، نه‌فره‌تیان لێ بێت تائێستاش به‌ له‌ پێكردنی پێڵاو خۆشحاڵ نین.

دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی نێوه‌ڕۆكی ئه‌و تۆماره‌ ده‌نگییه‌، (باتی دیڤیس)ی 66 ساڵ، كچی (ڕۆناڵد ڕیگان) ده‌ستی به‌ گریان كردووه‌.

له‌میانی وتارێكیدا له‌ ڕۆژنامه‌ی (واشنتۆن پۆست)، كچه‌كه‌ی (ڕیگان) ده‌ڵێ: ئه‌وكاته‌ی گوێم له‌و لێدوانه‌ ڕه‌گه‌زپه‌رستییه‌ی باوكم گرت ده‌ستم به‌ گریان كرد.

مێژووی ئه‌و تۆماره‌ ده‌نگییه‌ بۆ 21ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1971 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و 30ی ئه‌م مانگه‌ له‌لایه‌ن ئه‌رشیفی نیشتمانیی ئه‌مریكاوه‌ په‌رده‌ی له‌سه‌ر لادراوه‌و دواتر له‌لایه‌ن گۆڤاری (زه‌ ئه‌تڵانتیك) ه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

(ڕۆناڵد ڕیگان) له‌ماوه‌ی ساڵانی 1981 بۆ 1989 سه‌رۆكی ئه‌مریكا بووه‌.

ژمارەی خوێندراو : 352 جار

هەواڵی زیاتر