نامەی گەورە ھاخامی جولەکە بۆ سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس

21/07/2019

 

ساخ پرێس:

 

زایۆنی جیاێە لەجولەکە ، ھەموو جولەکەیەک زایۆنی نیە و مەرج نیە ھەموو زایۆنیەکیش جولەکەبێت ، بەڵکو ژمارەی مەسیحی و مسوڵمانە زایۆنیەکان زیاترە لە جولەکە زایۆنیەکان.

زۆرجار مسوڵمانان کەوتوینەتە ھەڵەیەک کە خزمەتی زایۆنی کردووە بەوەی دژایەتی ئیسرائیلمان یەکسانکردووە بە دژایەتی جولەکە !!
نەخێر ھەموو جولەکەیە زایۆنی نین و دژایەتی بزوتنەوەی ڕەگەزپەرستی ئیرھابی زایۆنی یەکسان نیە بەدژایەتی دینی جولەکە 

نامەی گەورە ھاخامی جولەکە بۆ سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس بخوێنەرەوە بۆ،ئەوەی وێنەکە ڕونتر بێتەوە 


پێنج شەممە ، ١٨ی یۆلیۆ ٢٠١٩ 
ڕێزدار ئیسماعیل ھەنیە
سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس
بەڕێزم سەید ھەنیە

خۆشحاڵ بووین بە خوێندنەوەی بەیانی گشتیی بزوتنەوەکەتان، کە دەڵێت "ململانێمان لەگەڵ ئەو داگیرکارەیە کە خاکی داگیرکردووین، پیرۆزیەکانمان لەکەدار دەکات، ململانێمان نییە لەگەڵ ھەموو یەھود لە جیھاندا، وە لەگەڵ یەھویدیەتیش نییە وەک دین، پێشتریش بزوتنەوەکەمان ئیدانەی ئەو کردەوانەی کردووە کە یەھودیی کردووەتە ئامانج لە جێگەی پەرستشیاندا."

ئێمە زۆر جێگەی پێزانینمانە کە یەھودیەت وەک دین جیادەکەنەوە لە زایۆنیزم وەک بزوتنەوەیەکی قەومی، جالیەی یەھودی لە فەڵەستین ژیاون بە ئاشتی، سەدان ساڵی ڕابردوو لەژێر سایەی ڕێزی ھاوبەش لەگەڵ دراوسێ فەڵەستینییەکانیان، ھەرگیز ھەوڵی ئەوەیان نەداوە کە دەست بگرن بەسەر کەسێک یان ھێرش بکەنە سەری.

لە ڕێنماییەکانی تەوراتدا ھاتووە کە ئێمە لە مەنفا دەبین، بۆیە پێویستە وەک ھاوڵاتییەکی موتەوازیع بژین لە وڵاتەکانماندا، دوعا بکەین بۆ خۆشگوزەرانیی خەڵک و وڵاتەکانمان.

بەو جۆرە نزیکەی ٢٠٠٠ ساڵ ژیاون یەھودییەکان، ھەر ئاواش دەخوازین بەردەوامبێت ژیانمان.

لە ساڵی ١٩٢٩ گەورەی حاخامەکانمان لە شاری قودس حاخام یوسف حاییم زونفلید پەیامێکی بڵاوکردەوە، لە نامەیەکی کراوەدا بە ناوی یەھودییەکانی فەڵەستین دژبە توندوتیژی ئەوانەی تازە ھاتبوونە فەڵەستین و بزوتنەوەی زایۆنیزم.

جێنشینی دوای گەورە حاخام، بەڕێز حاخام یوسف تسفی دوشینسکی لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان لە ١٩٤٧ و بە ناوی کۆمەڵگەی یەھودی ناڕەزایی خۆی بۆ دروستکردنی دەوڵەتێک بۆ یەھودییەکان ڕاگەیاند لەسەر بەشێک لە خاکی فەڵەستین.

ئێمەی یەھودی ئەرسودۆکس ئازارێکی توند دەچێژین بەھۆی داگیرکاریی زایۆنیزمەوە، وە بەھۆی مێژووی دوورودرێژی لە کوشتن و دزی و سەرکوتکردن، بە دڵێکی بەئازار ھاوار دەکەین، "ئەوە نوێنەرایەتیی ئێمە ناکات."

ڕێژەی زۆری یەھودییە ئەرسودۆکس بەرھەڵستی دەوڵەتی زایۆنی و تەواوی کردەوەکانی دەکات لە تەواوی جیھان و خاکی فەڵەستین، ئەوەیش زانراوە کە ئەوانەیشمان لەسەر خاکی فەڵەستین دەژین بە ھیچ شێوەیەک ئامادەنیین خزمەتی سەربازی بکەن لە سوپای زایۆنیدا، ئێستە لە ھەوڵێکی بەردەوامیشداین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھەوڵەکانی قەوارەی زایۆنی بەوەی کاری سەربازی بکاتە ناچاری و زۆرەملێ لەسەر شوێنکەوتووانمان.

زۆر بە گەورە و گرنگییەوە پێزانینمان ھەیە کە بزوتنەوەکەتان "حەماس" ھەڵوێستی خۆی ڕوونکردووەتەوە سەبارەت بە بابەتە جیاوازەکان کە بەھۆی ئێش و ئازار و عاتیفەوە ڕوویانداوە، وەک ھەندێ تەعبیری عاتیفی کە ھیچ خزمەت ناکات جگە لە خزمەتی بۆچوونی زایۆنیزمەکان کە بانگەشەی ئەوە دەکەن فەڵەستینییەکان ڕقیان لەھەموو یەھودییەکە، ئەوەیش دەبێتە بەڵگە بەدەست بزوتنەوەی زایۆنیزمەوە کە بڵێن بوونمان لەوێ بۆ پاراستنی ھەموو یەھودییەکانە و ئەوان نوێنەرایەتیی ھەموو یەھودییەکان دەکەن.

دەمانەوێت ئەم ھەلە بقۆزینەوە بۆئەوەی بۆ دەربڕینی تەواوی پێزانینمان بەرامبەر زمانی "پەیڕەوی نوێی حەماس" کە زۆر باش جیاوازیی کردووە لە نێوان یەھود و زایۆنیزمدا، کە بە دەق دەڵێت، ململانێیان دژبە ھەموو یەھودییەک نییە و بەرامبەر یەھودییەتیش نییە وەک دین.

لە ڕابردوودا دیداری بەڕێزتان و سەرکردەکانی دیکەی حەماسیشمان کردووە، ھەستمان بە ڕێزی تەواوی ئێوە کرد بەرامبەر بە یەھودییەکان و یەھودییەت وەک دین بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ.

دوعا و نوێژ دەکەین بۆئەوەی بە زوویی دەوڵەتی زایۆنی ھەڵوەشێتەوە، دوعا دەکەین کە ئەو نەزیفی ڕۆحەی بەرپابووە لە نێوان یەھودی و عەرەب ڕاوەستێت، کە ھیچ پێویست نییە، ئێمە بەردەوام دوعا و نوێژ دەکەین بۆ گەڕانەوەی ئەو ڕۆژانەی کە جارێکیتریش موسڵمان و عەرەب و یەھودی پێکەوە بە ئاشتی بژین وەک ڕابردوو.

لە کۆتاییدا.. دوعا و نوێژ دەکەین کە وەحی و پەیامی خوای گەورە باڵ بکێشێ بەسەرماندا، کاتێک کە ھەموو پێکەوە خزمەتی مرۆڤایەتی بکەین بە خۆشی و پێکەوەژیان.. ئامین.

لەگەڵ ڕێز و تەواوی سڵاوماندا
حاخام یسرائیل دوفید فایس
ناتوری کارتا
نیویۆرک

یه‌حیا نه‌وزه‌ر پێشه‌كی بۆ نووسیوه‌.

ژمارەی خوێندراو : 421 جار

هەواڵی زیاتر