(٢٤ / ٧ / ١٩٣٢)، دۆزی کورد کرایە قوربانی عەلمانیەت (پەیمانی لۆزان)

24/07/2019

لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا چەند سەرکردەیەکی عەلمانی کورد بە،ناوەکانی (حسەن خەیری، برنجی زادە،) بە دوو کلکی ئەتاتورک کەوتن و دژی دروستکردنی دەوڵەتی کوردی وەستانەوە.

۱- چوار ساڵ پێش ئەو بەروارە نوێنەری خەلیفەی عوسمانی (داماد فەرید پاشا) لە ڕێککەوتنی سیڤەر بەپێی بەندی ٦۲-٦۳-٦٤ بەڵێنیدا ڕێگە بدەن بە دامەزراندنی دەوڵەتێک بۆ کورد لە خۆرھەڵات واتا باکوری کوردستان، دواتریش ئەگەر باشور ویستیان لەسەر بوو بخرێنە سەر دەوڵەتە کوردیەکەی باکور. ئەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتی بوو. 

۲- ئەو کاتە تورک زۆر لاوازبوو، لەلایەک خۆیان دوو بەشی ناکۆک بوون (خەلیفە لە ئەستەنبوڵ، ئەتاتورک لە ئەنقەرە)،جگە لەوەش لە ڕۆژئاوا لەگەڵ یۆنانیەکان لە شەڕدا بوون.بە داخەوە کوردەکان لە کاتی شەڕی یۆنان، کە باشترین دەرفەت بوو بۆ وەدەرنانی تورک، کە ئەگەر لە خۆرھەڵات یەک تۆز خۆی جوڵاندبا، دەوڵەتەکەی دەکەوتە سەر ئەرزی واقیع، بەڵام نەک ھەر وایان نەکرد، بەڵکو لە کۆبوونەوەیەکدا سەد ھەزار لیرەیان بۆ ئەتاتورک کۆکردەوە.

۳- لە ۱۹۲۲ ئەتاتورک لەگەڵ کوردەکان کۆدەبێتەوە، یەکێ لە ئاغاکان بە مرادبەگ دەڵێ: من پێم وایە تیغی سەر ملی خۆمان تیژ دەکەین، چیمان داوە لە مستەفا کەمال، بۆ حازر بگۆڕینەوە بەقەرز، بەڵێنەکەی خەلیفە حازرە، بۆ بە بەڵێنی مستەفاکەمال ڕازی بین. 

٤- پارێزەری ئەستەنبوڵ کوردێ بوو خیانەتی لە خەلیفە کردوو ئەستەنبوڵی ڕادەستی ئەتاتورک کرد، بەمەش خەلیفە ھیچی بە دەستەوە نەما.

٥- عەلمانیە کوردەکان ئەتاتورکیان زۆر خۆشدەویست،تەنانەت ڕەفیق حیلمی دەڵێ: شێخ محمود فەروەیەکی پێدام تا بە دیاری بیبەم بۆ خەلیفەی عوسمانی، کەچی ڕێگەم گۆڕی لامدایە ئەنقەرە بە ھەدیە دامە ئەتاتورک. بە کورتی شێخ و پیاوان ئاینی لەگەڵ خەلیفە بوون، کەسایەتیە عەلمانیەکانیش لەکەڵ ئەتاتورک بوون.

٦- دوای ئارام بوونی کوردستان بۆ ئەتاتورک و سەرکەوتنی لە شەڕی یۆنان و گرتنی ئەستەنبوڵ، ئەمجار سەکردە عەلمانیەکان لەگەڵ ئەتاتورک چوونە بەریتانیا و ڕازی بوون بە مانەوەیان لە دەوڵەتێکی تورکی بەو مەرجەی مافی کورد بدرێ و دەوڵەتەکە بۆ کورد و تورک بێ. تەنانەت حسن خەیری لە تورکیاوە بروسکەی دەکرد بۆ لەندەن کە ئێمە دەوڵەتمان ناوێ و تورکیامان دەوێ.

۷- پەیمانەکە بەسترا سیڤەر ھەڵوەشایەوە و تەنانەت بۆ یەک جاریش ناوی کوردی تێدا نەھاتبوو، لە کاتێدا لەوەی سیفەر سێ بەندی تایبەت بوو بە کورد.

۸- ئینگلیز ھەروا بە سانایی بەڵێنی سیڤەری نەگۆڕی، بەڵکو یەکێ لەمەرجەکانی بۆ ئەتاتورک ئەوەبوو کە ھەر ھەوڵێک داپەڵۆسێ کە مەبەست لێی زیندو کردنەوەی خەلافەت بێ.

۹- لێرەوە ئەوەندەی تر وەزعی کورد تێکچوو، شێوا، کورد قەدەغەکرا،جل و بەرگی زمانی یاساغ کرا، ڕاگوێزرا و ئێستاشی لەگەڵ بێ کوڕد کرایە قوربانی عەلمانیەتی تورکی، ئەوە گەرئیسلام کردبای زماندارە عەلمانیەکان زمانیان چل بست دەھێنا دەرێ و عمر و ئەبوبکریان لە قەبریدا دەیسوتاند.


ئارام محمد کوێخا تۆفیق

ژمارەی خوێندراو : 329 جار

هەواڵی زیاتر