وەزارەتی دادی ئەمریکا: زیاتر لە ٣٠٠ هەزار منداڵ لە ئەمریکا براونەتە ناو کاری لەشفرۆشی (واتە کۆیلایەتیی سێکسی

19/08/2019

 

وەزارەتی دادی ئەمریکا: "زیاتر لە ٣٠٠ هەزار منداڵ لە ئەمریکا براونەتە ناو کاری لەشفرۆشی (واتە کۆیلایەتیی سێکسی)!"
لە ڕاپۆرتێکی جەزیرەی ئینگلیزیدا باس لەوە دەکات، زۆربەیان (ئەو منداڵانە) لە یانە شەوانەکان، مۆتێلەکان و شوێنی مەساجەکان لەلایەن بۆیفرێند و شەللاتییەکان و تەنانەت مێردەکانیانەوە دەفرۆشرێن و نەیانزانیوە کە بازرگانییان پێوە کراوە!
هیزەر مۆرسی لە سەنتەری شیکاگۆ دریم هەر لەوبارەیەوە دەڵیت، "بینیومە باوک کچە تەمەن ١٦ ساڵەکەی خۆیی بۆ کاری لەشفرۆشی بەکارهێناوە! کچانی تەمەن ١٠ ساڵم بینیوە کە بەکارهێنراون و چەندین و چەندین جار کڕین و فرۆشتنیان پێوە کراوە و پارەیان پێ پەیداکراوە!"
وەزارەتی دادی ئەمریکا باسی لەوە کردووە، بە هەر کچە منداڵێک ساڵانە ١٥٠ بۆ ٢٠٠ هەزار دۆلار پەیدا دەکرێت! واتە ئەگەر ٣٠٠ هەزار منداڵ زەڕبی ١٥٠ هەزار دۆلاری بکەیت ئەوە ساڵانە ٤٥ ملیار دۆلار دەکات، ئەگەر زەڕبی ٢٠٠ هەزار دۆلاریشی بکەیت ئەوە ٦٠ ملیار دۆلار دەکات! ئەمە جگە لە کچانی تری سەروو تەمەن ١٨ ساڵ و ژنانی لەشفرۆش لە ئەمریکا!
قوربانییەکی ڕزگاربوو بە گریانەوە باسی لەوە کردووە، زۆر قورسە کە هیچ کەسێک نیگەران و خەمخۆرت نەبێت! جا لەوکاتەیا بیرم لەم ئیسلامە دەکردەوە کە چیی بە مرۆڤ بەخشیوە، لە شەرەف و ناموس و غیرەت و سەروەتی ئەخلاق!

ژمارەی خوێندراو : 322 جار

هەواڵی زیاتر