گەورەترین بارهەڵگری کۆکاین لە مێژووی ئەڵمانیادا دەستیبەسەردا گیرا

03/08/2019

 

شاخ پرێس:

پۆلیسی وڵاتی ئەڵمانیا رایگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە دەستبگرن بەسەر گەورەترین بارهەڵگری گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر لە مێژووی ئەو وڵاتەدا کە بە بەهای زیاتر لە ملیارێک دۆلار کۆکاینی تێدابووە.


میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە، توانراوە چوار تۆن و نیو کۆکاین لە بەندەری شاری هامبۆرگی باکوور دەستی بەسەردابگیرێت کە بەهاکەی زیاترە لە یەک ملیار یۆرۆ کە دەکاتە ١.١١ ملیار دۆلاری ئەمریکی.


نوسینگەی گومرکی هامبۆرگ ڕایگەیاند " چالاکی دەستبەسەرداگرتنەکە دوای پشکنینی بارهەڵگرێکی گومانلێکراو دێت پێش دووهەفتە، کە خاوەنەکەی ڕایگەیاندووە دانەوێڵە و سۆیای پێیە و بەنیازبووە لە مۆنتیفیدیۆ پایتەختی وڵاتی ئۆرۆگوایەوە بەرەو شاری ئێنتوێربی بەلجیکا بیگوازێتەوە".


ئەوەشی خستەڕوو، پاش کرداری پشکنین و لێکۆڵینەوەی کارمەندەکانیان، ٢٢١ جانتای وەرزشی ڕەشیان دۆزییەوە کە ٤٢٠٠ کۆکاینی لە قوتوونراویان تێدابوو، کە ئەوە زۆرترین بڕی ماددەی هۆشبەر بووە کە تا ئێستا لە ئەڵمانیا دەستی بەسەرداگیرابێت، لە ئێستاشدا داواکاری گشتی هامبۆرگ لێکۆڵینەوەی لەوبارەیەوە دەستپێکردووە.
هەروەها نوسینگەی گومرک ئەوەشی ڕاگەیاندووە،بەپێی ڕێکارە یاساییەکان کۆکایینەکە لەناوبراوە.

ژمارەی خوێندراو : 333 جار

هەواڵی زیاتر