شاخ پرێس
ژنێكی ئهمریكی بەهۆی لیكی سەگەكەیەوە هەر چوار پەلیان بڕیوەتەوە، كەچی هێشتا لە باوەشی دەگرێت..!!
ئاژانسهكانی ههواڵ بڵاویانكردهوه، ژنێكی ئەمریكی بەناوی (ماری ترینەر) لە ڕێی لیكی سەگەكەیەوە تووشی نەخۆشییەكی قورس دەبێتو دواجار هەردوو قاچی لە ئەژنۆیو دەستی لە مەچەكەكانیەوە دەبڕنەوە.
پاش گەڕانەوەی لە گەشتی پشوو لە وڵاتی (دۆمینیكان)، (ماری ترینەر) تووشی ئازاری پشتو ڕشانەوە دەبێتو ڕەوانەی نەخۆشخانە دەكرێت، دوای 10 ڕۆژ لە بێ هۆشی، كاتێك بەهۆش دێتەوە هەردوو قاچی لە ئەژنۆیەوەو دەستەكانی لە مەچەكییەوە بڕاونەتەوەو 80 ڕۆژیش لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە.
پزیشكانی نەخۆشخانەی (ئۆڵتمان) لە ویلایەتی ئۆهایۆ ڕایانگەیاند: بەهۆی لیكی سەگەكەیەوە لەو كاتەی زمانی بەر جەستەی كەوتووە، بەكتریایەكی مەترسیدار لە ڕێی برینێكەوە چووەتە نێو جەستەی (ماری ترینەر)و پەلەكانی تووشی تێزانی خوێنو نەخۆشی (گانگرینا) بوونو بەو هۆیەوە ناچار بە بڕینەوەی بوون.
كهمال حهمه سهرگهڵویی
ژمارەی خوێندراو : 334 جار