ڕوون میدیا
پارتی دیموكراتی كوردستان، دۆسێی كوژرانی (هاوكار جاف) ئەفسەرەكەی دەزگای زانیاریی كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە هەولێر كوژرا، بۆ سازشكردن بە یەكێتی بەكاردەهێنێت .
بەپێی بەدواداچوونەكانی #ڕوون_میدیا ، ئەو چەند كەسەی لەدوای كوژرانی ئەفسەرەكەی دەزگای زانیاریی لە هەولێر دەستگیركراون، دانپێدانیان لێوەرگیراوە و، سەرجەمیشیان تۆماری ڤیدیۆیی كراون .
ڕوون میدیا زانیوێتی، پارتی هەڕەشەی ئەوەی لە یەكێتی نیشتمانیی كوردستان كردووە، دانپێدانی ئەو كەسانە بڵاودەكاتەوە كە دەستگیركراون .
ئەم هۆشدارییەی پارتی لوتكەی دەسەڵاتی یەكێتی نیگەران كردووە و، لە هەوڵدان لەگەڵ هەرسێ بارزانی (مەسعود بارزانیی، نێچیرڤان بارزانیی، مەسرور بارزانیی) كە ئەو دانپێدانانە بڵاونەكرێتەوە و، لەبری ئەوە كۆبوونەوەیەكی لوتكەی نهێنی بكرێت و ئەو دۆسێیە بە ڕێككەوتنی نێوان هەردوو حزب (پارتی و یەكێتی) چارەسەر بكرێت .
بەپێی زانیارییەكان، پارتی دەیەوێت ئەم دۆسێیە وەك كارتی فشار بەرامبەر یەكێتی لە پرسی سەرۆك كۆماری عێراق بەكاربهێنێت و بەوهۆیەوە سازش لەو حزبە بكات، یان دەست لە كاندیدكردنی بەرهەم ساڵح هەڵبگرێت، یان بە كاندیدێكی هاوبەشەوە بچنە كۆبوونەوەی پەرلەمانی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار .
لە دوای ئەو ڕووداوەش، جۆرێك لە نەرمی نواندن بە سیاسەت و لێدوانی بەرپرسانی یەكێتی نیشتمانیی كوردستانەوە لە پرسی سەرۆك كۆماردا هەست پێدەكرێت و، لە ئێستادا لەبری پێداگرتن لەسەر كاندیدەكەی خۆیان، باس لە ڕێككەوتن دەكەن لەگەڵ پارتی .
ژمارەی خوێندراو : 293 جار