بە بەشداری هەزار و20 ئەندامی كۆنگرەی 14ی پارتی لە دهۆك دەستی پێكرد.
روون میدیا
- كۆنگرەی 14ی پارتی ماوەی 3 رۆژ دەخایەنێت.
- نیوەی ئەندامانی كۆنگرە لە ریگەی هەڵبژاردنەوە بوونەتە ئەندامی كۆنگرە و نێوەی دیكەشیان بە پشتگیری مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی ونێچیرڤان بارزانی كە كە نزیك بوون لە خۆیانەوە كراونەتە ئەندامی كۆنگرە.
- یەكەم رۆژی كۆنگرەی تەشریفاتی دەبیت و تەنیا لیژنە تایبەتەكان پێكدەهێنرێت بۆ هەڵسەنگاندن و وردبینی كردنی رەشنوسی پەیڕەوی و پرۆگرامی پارتی بۆ ئەوەی لە رۆژانی داهاتووۆ كۆنگرە دەنگی لەسەر بدرێت.
- رۆژی دوومی گۆنگرە 61 ئەندام بۆ سەركردایەتی پارتی هەڵدەبژێردرێن كە 180 كەس خۆیان كاندید كردووە.
- بریارە ئەندامانی سەركردایەتی پارتی لە 51 كەسەوە زۆر بكرێن بۆ 61 كەس.
- مەسعود بارزانی لیستیكی 80 كەسی بۆ ئەندامانی كۆنگرەی پێشنیار دەكات كە دەنگیان پێی بدرێت بۆ سەركردایەتی حزبەكەی.
- 40 كەس لە لیستەكەی بارزانی ئەندامانی سەركردایەتی پێشوون و 40 كەسی دیكەشیان خەڵكی نوێ دەبن كە چەند كادێرێكی هەڵگەڕاوەی یەكێتی و بزوتنەوەی گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامیان تێدایە.
- 12 ئەندامی سەركردایەتی و مەكتەب سیاسی پێشوو بە هۆی مردنەوە بێت یان نەخۆش خۆیان كاندید ناكەنەوە.
#rwn_media
ژمارەی خوێندراو : 116 جار