پارتی دوای نەمانی بارزانی بەدەردی شیعە و سوننە دەچێت

05/11/2022

ڕوون میدیا
بارزانی باوک ئامادەکاری بۆ قۆناغی دوای خۆی دەکات، ئەمەش بە حوکمی هەڵکشانی تەمەنی بێت یان بارودۆخی تەندروستی مەترسی مردنیان لادروستکردبێت، لەهەردوو حاڵەتەکەدا ئەو لەخەمی حیزبەکەیەتی بۆ کێی جێبهێڵێت.
دابەشکردنی دەسەڵاتەکان لەنێوان نێچیرڤانی برازای و مەسروری کوڕیدا، ئامادەکاریە بۆ رادەستکردنی حیزبەکە بە کوڕەکەی .
ڕوونە کە لە حیزبدا کێ بەرپرسی کاروباری رێکخستن و دارایی بێ ئەوە خاوەنی حیزبە، بەمەش بارزانی باوک بەشێکی گەورەی شەڕێکی داهاتوو بۆ کوڕەکەی یەکلاییدەکاتەوە.
پارتی دیموکراتی کوردستان دوای نەمانی مەسعود بارزانی بەدەردی شیعە و سوننەی ئیسلام دەچێت، تا هەتایە ئەبێ شیعەی نێچیرڤان بارزانی بڵێن: سەرۆکایەتی مافى ئەم بوو.

ژمارەی خوێندراو : 154 جار

هەواڵی زیاتر