١٢ پەرلەمانتار، سبەی هەڵوێستی خۆیان ڕادەگەیەنن

05/11/2022

ڕوون میدیا
بڕیارە سبەی یەکشەممە ٦ ی ١١ ی ٢٠٢٢، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ١٢ پەرلەمانتاری کوردستان هەڵوێستی کۆتایی خۆیان دژی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان ڕابگەیەنن .
پێشتر ڕوون میدیا ئاشکرایکردبوو "ئەو ١٢ پەرلەمانتارە هەڵوێستی خۆیان بە کشانەوە و هاتنە دەرەوە لە پەرلەمان ڕادەگەیەنن"
ئەو پەرلەمانتارانە پێکهاتوون لە فراکسیۆنی گۆڕان و، ئەو پەرلەمانتارانەی لە فراکسیۆنەکانی گۆڕان و نەوەی نوێ جیابونەتەوە .
سبەی یەکشەممە ٦ ی ١١ ی ٢٠٢٢، وادەی یاسایی پەرلەمان کۆتایی دێت و، بە بڕیارێک هەریەکە لە پارتی و یەکێتی و گۆڕان، بەنایاسایی تەمەنی پەرلەمانیان بۆ زیاتر لە ساڵێک درێژکردەوە .

ژمارەی خوێندراو : 208 جار

هەواڵی زیاتر