راوێژكاره‌ مسوڵمانه‌كه‌ی تره‌مپ ووتی چی؟

14/07/2019

 

ڕاوێژکارە "موسڵمانەکەی" ترەمپ وتوویەتی:
"ئەگەر ڕقتان لە ڕۆژئاوایە، کۆچ بکەن بۆ وڵاتێکی موسڵمان!"
ئەمە هەمزە یوسفە، ناوی پێشووی (مارک هانسۆن)ە، بەپێی زانیارییەکان لە ساڵی ١٩٧٧ لە دینی مەسیحییەتەوە هاتووەتە سەر دینی ئیسلام. بڕیارە ببێت بە ڕاوێژکاری ترەمپ بۆ مافەکانی مرۆڤ، هەر لەو قسەیەوە دەردەکەوێت کە پیاوێکە هیچ لە مافی مرۆڤ تێنەگەیشتووە، ئەگەر تێگەیشتبایە ئەوە بە ترەمپی دەوت، "ئەگەر ڕقت لە سعودیەیە شیرەکەی مەخۆ!" یان "ئەگەر عێراق بە زانکۆی هارڤارد بۆ بەرهەمهێنانی تیرۆر دەزانیت، ئەوە سوپای ئەمریکای لێ بکێشەوە و مەچۆ ناو ئەو زانکۆیە!"

كۆشش رۆسته‌م

ژمارەی خوێندراو : 270 جار

هەواڵی زیاتر