لاهور شێخ جەنگی: سیاسەت لەسەر بنەمای ڕقی شەخسیی ناکرێت

08/11/2022

ڕوون میدیا
لەسەر بنەمایی پاراستنی ئاشتی و یەکریزی سیاسی، بەڕێز لاهور شێخ جەنگی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.
بۆچوونی لاهور شێخ جەنگی وایە، سیاسەت لەسەر بنەمای رقی شەخسی ناکرێت، بەتایبەت لە کاتێکی وەک ئێستادا کە بەشێک لە بەرپرسانی پارتی و یەکێتی زەنگی دوو ئیدارەیی لێدەدەن.
خراپی دۆخی کوردستان و گوزەرانی هاوڵاتیان بە گرژی نێوان پارتی و یەکێتی زیاتر دەبێت، لەو سۆنگەیەوە، بەبۆنەی کۆتایهاتنی کۆنگرەی 14ی پارتی بەڕێز لاهور شێخ جەنگی پەیامێکی ئاشتی ئاراستەی حزبەکە کرد.
لاهور شێخ جەنگی لە رابردوودا جەختی لەسەر ئەوەکردوەتەوە کە کێشەی نێوان لایەنە سیاسیەکان لەسەر بنەمایی ئاشتی و دوور لە رقی شەخسی چارەسەر ببن.
نوسینگەی ڕۆژنامەوانی
لاهور شێخ جەنگی

ژمارەی خوێندراو : 300 جار

هەواڵی زیاتر