شاخ پرێس
لایه‌نێكی نادیار له هه‌رێمی كوردستان پاڵاوگه‌ی بێجی سه‌ر به حكومه‌تی عێراقی تاڵانكردووه و هێناوێتیه یه‌كێك له شاره‌كانی هه‌رێم و سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش ده‌ڵێت "ئه‌و لایه‌نه به حكومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی نه‌وتی وتووه من ئه‌و پاڵاوگه‌یه‌م به 100 ملیۆن دۆلار كڕِیوه و ئاماده‌م به 400 ملیۆن پێتان بفرۆشمه‌وه" .
به‌پێی به‌دواداچوونێكی شاخ پرێس كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ورده‌كارییه‌كه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه، له كابینه‌ی پێشوی حه‌یده‌ر عه‌بادیدا هه‌وڵێك هه‌بووه بۆ پێدانی ئه‌و 400 ملیۆنه و وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاڵاوگه‌كه، به‌ڵام دوای ڕاوێژ و لێكۆڵینه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وه نایاساییه و ڕێگه به شتی وا نادرێت .
شاخ پرێس شوێنی حه‌شاردانی پاڵاوگه‌كه و هه‌وڵه ژێربه‌ژێره‌كان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه یان كڕینه‌وه‌ی پاڵاوگه‌ی بێجی لایه و له‌سه‌رچاوه‌ی ئاشكرا و باوه‌ڕپێكراوه‌وه ده‌ستی كه‌وتووه .
چاوه‌ڕوانبن به‌مزوانه ورده‌كارییه‌كه‌ی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه .....
ژمارەی خوێندراو : 319 جار