ڕوون میدیا
شا چارلز، پاشای بەریتانیا، داوای هەموارکردنەوەی یاسایەک دەکات، تا ڕێگەی پێبدرێت خوشک و برایەژی خۆی وەک ڕاوێژکاری خۆی دابمەزرێنیت .
میدیاکانی بەریتانیا دەڵێن "پاشا بۆیە ئەم داوایەی کردووە، بۆئەوەی هەرکات خۆی لە وڵاتدا نەبوو بە هەر هۆکارێک، ئەوا دوو براکەی لە بری خۆی کافەکان بکەن .
ئەنجومەنی لۆردنانی بەریتانیاش لە ڕاگەیەندراوێکدا، هەمان داواکاری پاشای وڵاتەکەیان ئاشکراکردوە تا خوشک بو برایەکی خۆی وەک ڕاوێژکار دابنێت .
ڕاوێژکارەکانی پاشا، دەتوانن کاروباری وڵاتەکە بەڕێوەبەرن ئەگەر پاشا خۆی بوونی نەبو، جگەس ڕاسپاردنی سەرۆک وەزیران و هاوسەرەکەی و چوار لە گەورە بەرپرسان بۆ ئامادەکردنی تەختی شاهانە و تاج نانەسەر .
ئەم داواکارییەی پاشا، ڕوبەڕوی رەخنە و گازەندەی زۆر بوەوە، چونکە ئەو دوو کەسەی داوایکردون بیانکاتە ڕاوێژکار، شیاوی ئەرکی فەرمیی دەوڵەت نی.
لە ڕاگەیەندراوێکیشدا شا چارلز دەڵێت "لەپێناو دەستەبەری بەردەوامیی لێهاتودیی لە کارە گشتییەکاندا و ئەوکاتانەی من ئامادەبونم نابێ، وەک گەشت بۆ دەرەوەی وڵات دەڕۆم، زۆر پێویستم بەوەیە کە ژمارەی ڕاوێژکاران زیادبکرێت، بۆئەم نەبەستەش خوشک و براکەم باشترینن"
ژمارەی خوێندراو : 217 جار