کوڕێکی موسڵمانی ١٧ ساڵ لە ئەمریکا کوژرا!

15/07/2019


لە وێنەکە لە دەستە چەپ مایکڵ ئادەمسی تەمەن ٢٧ ساڵ دەبینیت، کە بکوژی ئیلیجان ئەلئەمینی تەمەن ١٧ ساڵە. ئیلیجان لەسەر گۆرانییەکی ڕاپ لەلایەن مایکڵەوە کوژراوە گوایە "ئەو کوڕە موسڵمانە لە گۆرانییەکەیدا هەڕەشەی لێکردووە!"
ئەڵێن مایکڵ دوو ڕۆژ بەر لەوەی ئیلیجان بکوژێت لە زیندان ئازادکراوە و وەک هەمیشە، کردەوەکە بە تیرۆریستی ناونەبراوە و پارێزەرەکەی مایکڵ ئادەمس دەڵێت، مایکڵ کێشەی دەروونیی هەبووە!
بەس مایکڵ لەگەڵ ئەو کێشە دەروونییەیدا ئەوەندە عاقڵ و زۆرزان بووە چەقۆی داوە لە گەردنی ئیلیجان!

 

كۆشش رۆسته‌م

ژمارەی خوێندراو : 257 جار

هەواڵی زیاتر