کۆمەڵ و یەکگرتوو داوادەکەن بە ھیچ شێوەیەک حکومەتی ھەرێم تەداخول لە کەیسی مەلا کرێکاردا نەکات

17/07/2019


شاخ پرێس:

پەیوەست بە دەستگیرکردنی مەلا کرێکار کەسایەتی ئیسلامیی باشوری کوردستانی دانیشتوی وڵاتی نەرویج، ھەریەکە لە کۆمەڵی ئیسلامیی و یەکگرتووی ئیسلامیی یەکھەڵوێست و قسەیان ھەیە و، ھەریەکە لە بزوتنەوەی ئیسلامیی و بزوتنەوەی گۆڕانیش داوادەکەن "حکومەتی ھەرێمی کوردستان وەک ھاوڵاتییەکی خۆی مامەڵە لەگەڵ مەلا کرێکار بکەن" .

ئەندامێکی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان پێیوایە "ئەوەی بەرامبەر کرێکار دەکرێت، ستەمێکە لە ئیسلام و مسوڵمانان و ناوبراو ھیچ تاوانێکی نەکردووە تا بەو جۆرە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت" .

ھاوکات ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیش، مەلا کرێکار بە "پیاوێکی ئازا" ناوەدەبات و داواشدەکات کە ھێزە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکان ئەوەی پێیان دەکرێت بۆ پارێزگاری لە ناوبراو بیکەن .

ئەو دوو ھێزە ئیسلامییە لە کەیسی کرێکار و پەیوەست بە حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە، یەک ھەڵوێستیان ھەیە و داوادەکەن حکومەتی ھەرێم بە ھیچ شێوەیەک تەداخول نەکات لە کەیسی مەلا کرێکاردا .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی ڕاپۆرتەکە، تکایە کلیک لێرە بکە

ژمارەی خوێندراو : 341 جار

هەواڵی زیاتر