٤٥٠ قوتابخانە بۆ هەولێرو سلێمانی و دهۆک دروست دەکرێت

09/03/2023

٤٥٠ قوتابخانە بۆ هەولێرو سلێمانی و دهۆک دروست دەکرێت
ڕوون میدیا
دوای دەست پێکردنی قۆناغی یەکەمی دروست کردنی ١٠٠٠ قوتابخانە بۆ پارێزگاکانی عێراق داوای پشکی هەرێمی کوردستانمان کرد لەو ٨ هەزار قوتابخانەی کەلە ڕێکەوتنی عێراق و چین ڕێکەوتنی لەسەر کراوە.
لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و وەبەرهێنان لەگەڵ ناوەندی نیشتمانی بۆ ڕاوێژکردن لەوەزارەتی نیشتەجێکردن داوای پشکی هەرێمم کرد لەو ٨ هەزار قوتابخانەی ڕێکەوتنی عێراق و چن پێی ڕاگەیاندین ٤٥٠ قوتابخانەی بۆ هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت.
لەقۆناغی دووەم کە بڕیارە ١٥/٥/٢٠٢٣ سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستپێکردنی ٣٠٠٠ قوتابخانە ڕابگەیەنێت بۆ هەر سێ پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێرو دهۆک ٤٥٠ قوتابخەنە دروست دەکرێ بۆ هەر پارێزگایەک ١٥٠ قوتابخانەیە بە تەواوی پێداویستیەکانیەکانی.
قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە کۆتایی ئەمساڵ تەواو دەبێت و هەر قۆناغێک بەماوەی دوو ساڵ تەواو دەکرێت.
لەقۆناغی سێیەمدا ٤ هەزار قوتابخەنە دروست دەکرێ.
سۆران عومەر
ئەندامی پەرلەمانی عێراق
#rwn_media

ژمارەی خوێندراو : 239 جار

هەواڵی زیاتر