دۆسیە ھەستیارەکە گەیشتە دادگا و شتی زۆر گرنگی تێدایە و تورکەکانیش شپرزە بوون

20/07/2019

شاخ پرێس:

ئەحمەد حاجی ڕەشید پەرلەمانتاری کۆمەڵ لە بەغدا و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەستپێکردنی دادگایی تورکیا لەسەر بەقاچاخبردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات و دەشڵێت "بەڵگەکانم لایە و ٧٢ لاپەڕەیە و تورکەکانیش بەتەواوی شپرزە بوون" .

ئەحمەد حاجی ڕەشید دەشڵێت "یەکێک لەودۆسیانەی کە ھەستیارن کێشەی نیوان عێراق و تورکیایە کە لەساڵی ۲٠۱٤ عێراق لەسەردەمی نوری مالیکی دا سکاڵایان لەسەر تورکیا تۆمار کردوە لە ژوری بازرگانی نێودەوڵەتی کورتکراوەی (ICC)پێ دەوترێت عێراق داوای (۲٦) ملیار دۆلار قەرەبوو دەکاتەوە"

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارەی کۆمەڵ "لە ئیستادا بۆ بەردەوامی ئەو دۆسێیە حسین شەھرستانی لە ۲٠۱۹\٤\۲٦ بانگ کراوە بۆ فەرنسا بۆ شایەتی دان" 

ھەروەک ئاماژەبەوەشدەکات "لێژنە پەرلەمانیەکە لە ئەندامانی (٤) لێژنەی گرنگ پیک دێن کە لێژنەکانی دارایی و دەرەوەو یاسایی و ووزەیە کە بەندە لە لێژنەی دارایی دیاریان کردوم بۆ نوێنەرایەتی لەو لێژنەیەد"

ئەحمەد حاجی ڕەشید دەشڵێت "زۆریک لە بەڵگە نامەکانم لایە کە (۷۲) لاپەرەن، بەڵگەنامەکان شتی زۆر ھەستیاری تیدایەو تورکەکان ھەستیان بەوە کردوە کە ئەو سکاڵایە دەدۆڕێنن بۆیە زۆر شپرز بوون بەو لێژنەیە"

لە لێدوانێکی تایبەتیشدا بۆ شاخ پرێس، ئەحمەد حاجی ڕەشید ڕایگەیاند "گومانێک ھەیە کە دۆسێی جوڵاندنی سکاڵا لە دژی تورکیا لەلایەن عادل عەبدولمەھدییەوە ھەوڵی ڕاگرتنی بدرێت، بۆیە ئەنجومەنی نوێنەران ئەو لیژنەی پێکھێناوە" .

وتیشی "لەبەرامبەر فرۆشتنی نەوتی ھەرێم بەبێ ڕەزامەندی بەغدا، عێراق داوای قەرەبووی ٢٦ ملیار دۆلار دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش بەڵگەی پێویست ئامادەیە"

ژمارەی خوێندراو : 756 جار

هەواڵی زیاتر