ماڵپەڕی "نۆمبیو" کە تایبەتە بەئەنجامدانی توێژینەوە لە توێژینەوەیەکی نوێیدا کە لەمساڵدا ئەنجامدراوە، ئاماژەی بەوەکردوە، عێراق لەروی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستییەوە لەکۆی 94 وڵات لەپلەی سێیەمی خراپترین وڵاتانی جیهاندا دێت و تەنها 43.46 خاڵی لەهەڵسەنگاندنەکاندا کۆکردوەتەوە.
توێژینەوەکە باسی لەوەشکردوە، ڤەنزوێلا لەپلەی یەکەمی وڵاتانی جیهاندا دێت، کە خراپترین خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش دەکات و تەنها 39.35 خاڵی کۆکردوەتەوە، هاوکات بەنگلادیش بەکۆکردنەوەی 42.3 خاڵ لەپلەتی دوەمدا دێت، دوای ئەویش عێراق پلەی سێیەمی گرتوە و هەریەکە لە ماڵتا و مەغریب پلەکانی چوارەم و پێنجەمیان گرتوە.
ئەوەشخراوەتەڕو، تایوان بەیەکەم وڵاتی جیهان دادەنرێت لەڕوی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستییەوە و توانیویەتی 85.9 خاڵ کۆبکاتەوە و دواتر کۆریای باشور بەکۆکردنەوەی 83 خاڵ لەپلەی دوەمدا دێت، هەروەها ژاپۆن و فڕەنسا و دانیمارک پلەکانی سێیەم تا پێنجەمیان گرتوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی قەتەر وەک خاوەن باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی دێت کە لەسەر ئاستی جیهان بەکۆکردنەوەی 73.8 خاڵ پلەی 19 یەکەمی گرتوە، دواتر وڵاتانی ئمارات و ئەردەن و لوبنان و سعودییە لەپلەکانی دوەم تا پێنجەمدا دێن.
ژمارەی خوێندراو : 129 جار