پارتی: لەبەر مەوقیفەکانی ئامادە نەبووین کۆمەڵی ئیسلامیی لە حکومەت بەشداریی پێبکەین

23/07/2019


شاخ پرێس: 

سەرکردەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ دواڕۆژ ئەوە دەخاتەڕوو "کۆمەڵی ئیسلامی لەبەر مەوقیفەکانی، پارتی ئامادە نەبوو بەشداریی حکومەتی پێبکات"

عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەبەوەشدەکات "یەکگرتووی ئیسلامی خۆیان نەیانویستووە بێنە حکومەت و بزووتنەوەیش نەیتوانی دەنگی پێویست بھێنێت"

عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دەڵێت: "خۆزگە دەخوازم ئەم حکومەتە عەلمانی بێت، بەڵام ھێشتا عەلمانی نییە و نەبوونی ھیچ وەزیرێکی ئیسلامی لەم کابینیە، مانای وانییە ئەوە عەلمانییە، بەڵام نەبوونی وەزیری ئیسلامیش کاریگەریی لەسەر کارەکانی حکومەت نابێت".

عەونی پێیوایە "ھێزە ئیسلامییەکان خۆیان لە مانای عەلمانی و ئیسلامی تێنەگەیشتوون تا باسی حکومەتی عەلمانی بۆ ئێمە بکەن و خەڵکیش ئەوە دەزانێت، ئەو ھەنگاوەیش دەبێت تاقیبکرێتەوە کە ھیچ وەزیرێکی ئیسلامی لەکابینەیەکدا نەبێتک دیموکراسی ھەموو رێگایەکی ھەیە". 

ژمارەی خوێندراو : 447 جار

هەواڵی زیاتر