بەشی یاسایی لە وەزارەتی دارایی عێراق، رێنمایی پێنج ساڵ مۆڵەتی بێ موچەی فەرمانبەرانی رەوانەی سەرجەم وەزارەت و پارێزگاكان كرد و بەگوێرەی رێنماییەكانیش، ئەو فەرمانبەرەی كە مۆڵەتەكە وەردەگرێت، بۆی هەیە لەكەرتی تایبەت كاربكات.
بەگوێرەی نوسراوێكی بەشی یاسایی لەوەزارەتی دارایی، ئەو كەسانەی كە خزمەتی ڕاستەقینەیان لە كارەكەیاندا هەیە كە لە ساڵێك كەمتر نەبێت، دەتوانن مۆڵەتی پێنج ساڵ بەبێ موچە وەربگرن، هەروەها دەتوانرێت فەرمانبەرێكیش بۆئەو ماوەیە لە شوێنەكانیان دابنرێت لە چوارچێوەی ناونیشانی ئەو فەرمانبەرە، هەروەها مۆڵەتەكەش بۆ مەبەستی خانەنشینی ئەژمار دەكرێت، بەو مەرجەی فەرمانبەر بەشدارییەكانی خانەنشینی بە تەواوی بدات.
ئەوەشخراوەتەڕو، ئەو بڕە پارەیەی مانگانە لەفەرمانبەر وەردەگیرێت بۆ خانەنشینی دەتوانێت بیدات بەفەرمانگەكەی و بگەڕێندرێتەوە بۆ سندوقی خانەنشینی و لەلایەن بەشی ژمێریارییەوە رێكارەكان ئەنجامدەدرێن.
باس لەوەشكراوە، فەرمانبەری مۆڵەتپێدراو مافی ئەوەی هەیە، لە ماوەی مۆڵەتەكەیدا، لە كەرتی تایبەتدا كار بكات، وەك حاڵەتێكی تایبەت لە یاسای فەرمانبەرانی دەوڵەت.
ژمارەی خوێندراو : 414 جار