بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان
لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک لەبارەی ڕوداوەکەی دوێنێی سنورەکەیان کە چوار کەس
تێیدا بوون بە قوربانی نوسیوێتی " سەرجەم لایەنەکان کەمتەرخەمن لە ئاست
خزمەتگوزارییەکان پێشتر هۆشداریمان دابوو ڕوداوی نەخوازراوی لێدەکەوێتەوە بەڵام کەس
گوێی لێنەگرتین " .
لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەرێوەبەرایەتی
هاتوچۆی دەربەندیخان کە لە پێگەی تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە
رایدەگەیەنن ، بەهۆی ئەنجامدانی پڕۆژەی قیرتاو کردنی بەردەم تونێڵ و نالەباری هەڵکەوتە و
هەلومەرجی ڕێگا بەدیلەکانی سنورەکەمان و کارکردن لەڕێگای ناوتاق و بەردەم تونێڵ
لەیەک کاتدا بێگومان دەبێ چاوەڕێی کارەساتێکی لەم شێوە بکەین .
دەڵێت، بەداخەوە سەرجەم لایەنە
پەیوەندیدارەکان بەهۆی کەمتەرخەمیان لە ئاست بەرپرسیاریەتی و ڕێکنەخستنی کات و پچڕ
پچڕ ئەنجام دانی پڕۆژەکان، ماوە ماوە داخستنی تونێڵەکەی لێ دەکەوێتەوە، لەکاتێکدا
دەکرێت یەکجار بۆ فەترەیەکی زەمەنی دیاری کراو تونێڵ دابخرێت و پڕۆژەکانی
پەیوەندیدار بە تونێڵەکە ئەنجام بدرێن بۆ ئەوەی ناچار نەبین ماوە ماوە تونێڵەکە
دابخەین، سەرەڕای ئەوەش ڕاوێژ نەکردن وگوێ پێ نەدان بە هۆشداریەکانی ئێمە لە
مەترسی و دەرهاویشتەکانی داخستنی تونێڵەکە ئەم کارەساتەی لێکەوتەوە
ئاماژەی بەوەداوە، هۆشداریان داوە
کە ئێستا وەرزی هاوینەو سەختی شاخی بەرانان و لۆدو قورسایی لەسەر ڕێگاکە کارەساتی
لێدەکەوێتەوە و لەم کاتەدا کە ڕێگای ناوتاقیش کاری تێدا دەکرێت داخستنی تونێڵ باش
نابێت، پێشنیاریانکردوە هەر جارەو سایدێک قیرتاو بکرێت، بەڵام بەگوێرەی قسەکانیان
گوێیان لێنەگیراوە و پێیان وتراوە بەهۆی ئەوەی بەردەم تونێڵەکە قیرتاو دەکرێ ناکرێت
ئۆتۆمبێل بەسەریا بڕوات تێکدەچێتەوە بەداخەوە ئەم کارەساتەی لێکەوتەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ ئێوارە لەسەر شاخی بەرانان لە قەزای دەربەنجیخان ڕوداوێکی هاوتچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێک و بارهەڵگریک ڕویدا لەئەنجامدا پێنج کەس بوون بە قوربانی .
ژمارەی خوێندراو : 197 جار