فەرهاد پیرباڵ نوسەر و ڕۆشنبیری کوردستان دوای ئەوەی دوێنێ شەو لە ناوبازاری هەولێر بەشێک لە کتێبەکانی سوتاند و ئەمڕۆ ڕایدەگەیەنێت ، حەوت ساڵە کتێبخانەکەمیان داخستوە و مۆڵەتم نادەنێ، ئەگەر بمکردایە بە مەیخجانە و یانەی شەوانە رێگەیان پیدەدام، لەبەشێكی تری قسەکانیدا دەڵێت. " لە کاتی زیادکراوی ژیانم دەژیم و چاوەرێم بە گولەی ڕەوان بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی بکوژرێم، چونکە سوێندی لیخواردوم بمکوژێ"
فەرهاد پیرباڵ دەڵێت، کتێبخانەکەم
حەوت ساڵە قفڵی لێدراوە و مۆڵەتم نادەنێ تا کاربکەم، ئەگەر بهاتایە یانەیەکی
شەوانەم دانایە یاخود شوێنێکم بۆ مەیخواردنەوە دانابایە، مۆڵەتیان پێدەدام و دەبووم
بە گەورەترین سەرمایەدار چونکە هەموو ئەو شتانە قەدری گرانە و مرۆڤ دەوڵەمەند دەکات، بەڵام کتێب
سوودی نیە بۆیە بەرپرسانی کورد بە گەورە و بچوکیانەوە پاڵپشتی لە قومار و مەیخانە
و یانە شەوانەکان دەکەن .
بە
توڕە بونەوە دەڵێت " ئەمەوێت ئەو قسانە بکەم لە کۆتایی ڕۆژەکانی تەمەنم
" بەشێكی زۆر لە بەرپرسان بە پارەی حەرام کاردەکەن ، پارەی حەرام بخۆ ئەگەر
یاسات لە پشت بێت سەردەکەویت، لەکاتێکدا یاساکەش خۆیان دایانناوە .
فەرهاد
پیرباڵ نائومیدی خۆی نەشاردەوە لەو فشارانەی دەیخەنە سەری و بەهۆی ڕێگەنەدان بە
کردنەوەی کتیبخانەکەی دەڵێت " ڕەنگە ڕۆژێک کتێبخانەکەم بسوتێنم "
لەم
قسانەیدا ئاماژەی بەوە دەدات، بەهۆی ئەم قسانەمەوە یان بە گولەیەک کۆتایی ڕۆژەکانی
تەمەنمە یان دەبێتە سەرەتای تەمەنم،هەروەها چەند پەیامێک ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی
هەرێم دەکات و پیی دەڵێت" ئەگەر وەک ئەو بازرگانی ماددەی هۆشبەرم بکردایە
ئێستا لەکوێ دەبووم "
ئاشکرای
دەکات لە مانگی هەشت دەبێت پاکتاو بکرێم، یان دەمێنم یان دەمکوژن، چونکە هۆکاری
سەرەکی ئەم هەموو کێشەیەی ڕووبەڕووم دەبێتەوە نێچیرڤان بارزانیە ، ڕەوان بارزانی
برای سوێندی لێخواردم و پێی وتم " بە گۆڕی مەلا مستەفا فەرهاد دەبێت بتکوژم" .
لە بەشێکی
تری قسەکانیدا دەڵێت، پرۆفیسۆرێکی وەک من گونجاوە هاوار بکەم بڵێم خۆزگە
کتێبخانەکەم بکرایەبا مەیخانە و یانەی شەوانە ، بە
دڵێکی پر لە خەم و بە توڕەییەوە دەڵێت لە کاتی زیادکراوی ژیانمدا دەژیم و چاوەرێم
بە گولەیەک کۆتایی بە ژیانم بهێنن
ژمارەی خوێندراو : 643 جار