كێشەی موچەی فەرمانبەران چۆن چارەسەركرا ؟

14/01/2024


#روون_میدیا

حكومەتی فیدراڵیی عێراق بە بڕیارێك كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان چارەسەركرد و، بڕیارەكەش دەبێتە بنەما بۆ هەمواری یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2024 .

بەپێی بڕیارەكە، بۆ لەمەودوا، بەغدا ڕێژەی (12.67) ی كۆی پارەی تەرخانكراو بۆ موچەی فەرمانبەرانی عێراق، دەنێرێت بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان .

بەپێی ئەو بڕێارەش، هەموو مانگێك بڕە پارەی تەرخانكراو بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كە لە بەغداوە دێت، بڕەكەی (619) ملیار دینارە و ئەم بڕەش قەرز نیە بەڵكو جێگیرە .

بڕیارەكەی بەغدا لەبەرژەوەندی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەوە و وەك ساڵانی پێشوو هاتنی ئەو پارەیەی نەبەستوەتەوە بە ڕادەستكردنی نەوت و ناكۆكییە سیاسییەكانی نێوان هەولێر و بەغداوە .

بەپێی ئەو داتایانەی كە حكومەتە كاربەڕێكەرەكەی هەرێم پێشكەشی وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێریی دارایی عێراقی كردووە، داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان مانگانە (340) ملیار دینارە .

كۆی داهاتی ناوخۆی هەرێم و ئەو پارەیەی مانگانە بۆ موچە لە بەغداوە دێت، دەكاتە (950) ملیار .

كاربەم بڕیارە دەكرێت تا هەمواری یاسای بودجە، دواتر ئەم بڕیارە لە هەموارەكەدا جێگیر دەكرێت و دەبێتە یاسا .


#هەرێم
#بەغدا
#موچە
نەبەستراوە بە هیچەوە

ژمارەی خوێندراو : 1445 جار

هەواڵی زیاتر