مەسرور بارزانی بۆ بەغدا: لەژێر هیچ گوشارێکدا ئامادەنین دەستبەرداری مافەکانمان ببین

26/08/2019

ڕوون میدیا

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەلینا رۆمەناوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد.

بەپێی راگەیێندراوێکی حکومەتی هەرێم لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی کرا.

مەسرور بارزانی رایگەیاندووە:

_ هەرێمی کوردستان هەمیشە ئامادەبووە کێشە هەڵپەسپێردراوەکانی لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکات، بەڵام ئامادە نییە لە ژێر هیچ گوشار و بارودۆخێکدا، دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانی ببێت.

_ پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدایە و پێویستە حکومەتی فیدراڵیی، هاوکار و پشتیوانی پێشکەوتنی هەر ناوچەیەکی عێراق بێت، نەک ئاستەنگ و کێشە دروست بکات.

ژمارەی خوێندراو : 402 جار

هەواڵی زیاتر