روون میدیا نوێترین زانیاریی لەبارەی موچەی مانگی پێنج بڵاودەكاتەوە

02/06/2024

روون میدیا نوێترین زانیاریی لەبارەی موچەی مانگی پێنج بڵاودەكاتەوە
#روون_میدیا
تا ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی موچە و تەرازوی پێداچوونەوەی مانگی پێنجی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ نەكردووە .
بەپێی زانیارییەكانی #روون_میدیا ، مەسرور بارزانیی لەو سەردانەیدا كە هەفتەی ڕابردوو بۆ بەغدا ئەنجامیدا، بەتەواوی لەبارەی هەژماری من بێهیواكراوە، بۆیە كە گەڕاوەتەوە بۆ هەولێر، ڕەزامەندیی لەسەر ناردنی لیستی موچەی مانگی پێنجی بۆ بەغدا نەداوە .
چونكە لە بەغداوە حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم ئاگاداركراوەتەوە كە لیستی موچە بنێرن یان نەینێرن، هەتا بڕیارەكانی دادگای فیدراڵیی، بەتایبەتیش تەوتینی موچە جێبەجێنەكرێت، چیتر چاوەڕێی ناردنی موچە مەبن.
#روون_میدیا لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئەوەی زانیوە، وەزارەتی دارایی عێراق بە هەرێمی كوردستانیان ڕاگەیاندووە "تاكە ڕێگەی ناردنی موچەی مانگی پێنج و مانگەكانی دواتر، جێبەجێكردنی بریارەكانی دادگای فیدراڵییە" .
بڕیارەكانی دادگای فیدراڵیی چین ؟
یەكەم: تەوتینی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە بانكە حكومییە فیدراڵییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان (ڕەشید و ڕافیدەین و TBI) .
دووەم: ڕادەستكردنی سەرجەم داهاتی بەدەستهاتووی نانەوتیی ناوخۆ بەشێوەی كاش بە وەزارەتی دارایی فیدراڵ .
سەرچاوەیەكی تایبەت لە ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بۆ #روون_میدیا ئاشكرایكرد "ئەو 85 ملیارەشی كە هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی دارایی هەرێم بەناوی نیوەی داهاتی ناوخۆوە خستیە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی فیدراڵ، رەتكراوەتەوە و ئەوە بە پێشێلكردنی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی و یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵیی لێكدراوەتەوە" .
#موچە #بانك #هەرێمی_كوردستان #وەزارەتی_دارایی

ژمارەی خوێندراو : 75 جار

هەواڵی زیاتر