زۆریی ژمارەی دانیشتوانی بەغداد فشار و ئاستەنگی لەبەردەم خزمەتگوزارییەكان دروستكردووە

19/06/2024

سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ژووری ئۆپراسیۆنەكانی بەغداد : زۆریی ژمارەی دانیشتوانی بەغداد فشار و ئاستەنگی لەبەردەم خزمەتگوزارییەكان دروستكردووە
روون میدیا 
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ ژووری ئۆپراسیۆنەكانی بەغداد رایگەیاند، ژمارەی دانیشتووانی بەغداد هەشت ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە، ئەوەش فشاری بۆ خزمەتگوزارییەكان دروستكردووە و پێویستە كەرتی خزمەتگوزاری لە شارەكەدا زیاتر گەشەی پێبدرێت. گرنگە كەرتی خزمەتگوزاری لە شاری بەغداد گەشەی زیاتری پێبدرێت بە جۆرێك لەگەڵ گەشەی دانیشتوانی شارەكە بگونجێت كە لەئێستادا 8 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە. ڕاشیگەیاند، زۆریی ژمارەی دانیشتوانی بەغداد فشار و ئاستەنگی لەبەردەم خزمەتگوزارییەكان دروستكردووە، بۆیە دەبێت خزمەتگوزارییەكان فراوانبكرێن و هاوسەنگ بكرێن لەگەڵ پێداویستییەكاندا.

ژمارەی خوێندراو : 145 جار

هەواڵی زیاتر