بازرگانەکان کاڵای ئێرانی و تورکی بەناوی کاڵای کوردستانەوە دەنێرنە عێراق

07/09/2024

بازرگانەکان کاڵای ئێرانی و تورکی بەناوی کاڵای کوردستانەوە دەنێرنە عێراق بۆ خۆدزینەوە لەباج، حکومەتی عێراقیش ریگەنادات کاڵاکان بگەنە ناوەراست و خوارووی عێراق .
حکومەتی عێراق ڕێگری لە وەرگرتنی بەرهەمی کارکەگانی هەرێمی کوردستان دەکات ،بەهۆی فێڵی چەند بازرگانیکەوە کەلەماوەی رابردودا کاڵای تورکی و ئێرانیان هاوردەکردبوو بە ناوی کۆمپانیا کوردیەکانەوە دەیانناردە عیراق تاوەکو باج و گومرگ نەدەن.
حکومەتی عێراق داوای رادەستکردنی بەڵگەنامەی کارگەکان دەکات تاوەکو دڵنیابێتەوە ئەوکارگانە لەهەرێم بونیان هەیە یاخود دەیانەوێت فێل لە حکومەتی عیراق بکەن،
حکومەتی عێراق بازرگانەکانی هەرێمی ئاگادارکردۆتەوە کەدەبێت ئاگاداری هەموو جووڵەکانی خاڵەکانی گومرگ بێت و بزانێت چی بەرهەمێک هاوردە دەکرێت و چەندە گومرگ دەدرێت 
عێراق دەیەوێت بەرهەمە نێوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان لۆگۆی تایبەتی بازرگانیی عێراقیان پێوەبێت و دڵنیابێت لەوەی بەرهەمی هەرێمی کوردستانە. 
ئارام بابان ئەندامەی ژووری بازگانیی و پیسەسازی سلێمانی دەڵێت، حکومەتی عێراق پێی راگەیاندوون بارهەڵگر بار دەهێنێت گوایە بەرهەمی هەرێمی کوردستانە، بەڵام بەرهەمی تورکیا و ئێرانە و لەو رێگەیەوە دەیانەوێت خۆیان لە گومرگ و باج بدزنەوە."
هەروەها وتیشی، "ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان زوو نەیەتە سەر هێڵ و کێشەکە چارەسەر نەکات، هەموو کارگەکانی نێوخۆ هەرەس دێنن."
هەرچەندە بریارە سبەی وەفدێکی بالا لەوەزرەتی درارایی عێراق وەزارەتی دارایی هەرێم و دیوانی چاودێریی دارایی کۆببنەوە و  کێشەی هەناردەی بەرهەمی کارگەکان لەو کۆبوونەوەیەدا تاوتوێ دەکرێت.

ژمارەی خوێندراو : 56 جار

هەواڵی زیاتر